هاوڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار کە حەوتووی ڕابردوو دەسبەسەر کرابوو لە گرتنگەی ئیتلاعاتی پیرانشارەوە بۆ بەندیخانەی نەغەدە گوازرایەوە.
بەپێی هەواڵی هەواڵدەرییەکان، هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار بە ناوی “بەختیار مستەفاپوور” کە کۆتایی حەفتەی ڕابردوو لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ڕیژیمەوە لەو شارە دەسبەسەر کرابوو، لە یەکێک لە گرتنگەکانی ئیتلاعاتی شاری پیرانشارەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی نەغەدە گوازراوەتەوە.
بەختیار مستەفاپوور خەڵکی گوندی سێگرکان ڕۆژی پێنجشەممە ٣٠ی پووشپەڕی ١٤٠١ی هەتاوی، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمەوە بە تۆمەتی هاوکاریکردنی حیزبێکی کوردی دژبەری ڕیژیم دەسبەسەر کراوە.