بەڕێوەبەری بەشی فریاکەوتنی زانکۆی زانستە پزشکییەکانی ورمێ رایگەیاند کە لە چوار مانگی یەکەمی ئەمساڵدا ٣٢ حاڵەتی خنکان لەو پارێزگایە تۆمار کراون.
بەپێی هەواڵی هەواڵدەرییەکان ” دوکتور باقر بەهرامی”، بەڕێوەبەری بەشی فریاكەوتنی زانكۆی زانستە پزشكییەكانی پارێزگای ورمێ رایگەیاند: لە چوار مانگی یەکەمی ئەمساڵدا ٣٢ حاڵەتی خنكان لە پارێزگای ورمێ تۆمار کراوە، کە لەو ژمارەیەش ٨ كەس فریای نەخۆشخانە کەوتوون و ڕزگار کراون و ٢٤ كەسیشیان پێش گەیشتنیان بە نەخۆشخانە و پێش گەیشتنی تیمەکانی فریاکەوتن، گیانیان لە دەستداوە و دواتر قوربانییەکان لە ئاوەکە دەرهێنراون
ناوبراو وتی: لەو ژمارەیە ٩ کەسیان لە بەنداوەکانی پارێزگاکەدا خنکاون و ١٧ کەسیشیان لە ڕووبارەکان و ٦ کەسەکەی تریش لە حەوز و کەندەڵان و گۆماوەکان خنکاون.
شاری میاندواو ٧ حاڵهتی خنکان و شاری سهردهشت ٧ حاڵەت و لە شاری ورمێ ٥ حاڵهتی خنکانیان تێدا تۆمار کراوە و پارێزگای ورمێ لە پلەی یەکەم دابووە لە بواری خنکانی هاولاتیان لە ئاودا.