لە نوێترین ئاماری خودی ناوەندی ئاماری ڕێژیمدا، نرخی هەڵکشانی پێداویستییە خوراکیەکان بەرانبەر ساڵی پێشوو ٩٠.٢٪ ڕووی لە زیاد بوون کردووە و ئەمە لەکاتێکدایە کە مووچەی کرێکار و خەڵکی ئاسایی هەر وەک خۆی ماوەتەوە و یان کەمتیرن دەسکاری کراوە و ئەم گرانییەش لە ٣٠ ساڵی ڕابردوودا بێ وێنە بووە .
لە کوردستان و ئێرانی ژێر دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژبەڕۆژ نرخی پێداویستییە سەرەتاییەکان بەرزتر دەبێتەوە و ژیانی خەڵک ئاڵۆزتر دەبێ.
لە ئێران بە هۆی ئەوەیکە هەموو کەلوپەل و پێداویستییەک بە ڕادەیەک گران بووە کە خەڵک ناتوانن دابینی بکەن، رۆژ لەگەڵ ڕۆژ کیشەکانیان زۆرتر و دۆخی ژیانیان نالەبارتر دەبێ، ئەوەش بووەتە هۆی زۆربوونی کێشە کۆمەڵایەتییەکان،
هەر لەو پێوەندییەشدا سپای تێرۆریستی پاسداران بەردەوام لە هەوڵی ئەوەدایە کە سەروەت و سامان و کانزا ژێرزەوییەکانی کوردستان و ئێران بە تاڵان ببا و لە دەرەوەی ئێران خەرجی میلیشیا تێرۆریستییەکانی خۆی دەکا و خەڵکی ئێرانی لە ژێر دەسەلاتی ئەو سیستمە بە دەست هەژاری و نەدارییەوە دەناڵێنن و ناتوانن بژێوی ژیانیان دابین بکەن.