وەزارەتی ئیرشادی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە نامەیەکدا بۆ هەموو ناوەندە هونەری و سینەماییەکان وێنەی ژنان بۆ هەرجۆرە بانگەشەیەکی ڕێگەپێنەدراو ڕاگەیاند.
بەپێی هەواڵی هەواڵدەرییەکانی سەر بە ڕێژیم، وەزارەتی ئیرشادی ئیسلامی، لە نویترین بڕیاری خۆی لە نامەیەکدا بە مەبەستی پاراستنی حیجاب و لەژێرناوی “حیجاب و پاکی” بۆ فێرگە سەربەخۆکانی هونەری و سینەمایی، وێنەی ژنانی لە بواری هەر چەشنە بانگەشەیەک و بە هەر شێوەیەک ڕێگەپێنەدراو ڕاگەیاند.
بەپێی ئەو نامەیە کە ڕۆژی ٢٩ی پووشپەڕ لەلایەن بەڕێوەبەری ئیدارەی گشتیی ئیرشادی پارێزگای ئەلبورز واژۆ کراوە، ناوەندەکانی بانگەشە و ڕیکلام ئیدی مافی ئەوەیان نییە لە ڕیکلامکردندا لە وێنەی ژنان کەڵک وەربگرن و هەرچەشنە کەڵکوەرگرتنێک لە ژنان لەو بوارەدا ڕێگەپێنەدراوە.