ئالان بورزوویی، خەڵکی مەریوان کە پێشتر بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزای بەندکرانەکەی دەسبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی ئەو شارە کرابوو، بۆ بەندیخانەی ناوەندیی سنە گوازرایەوە.
ئالان بورزوویی ڕۆژی دووشەممە ١٩ی بانەمەڕی ١٤٠١ی هەتاوی دوای بانگکران بۆ دادگەی نایاسایی ڕێژیم لە شاری مەریوان دەسبەسەر و بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزای بەندکرانەکەی ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە کرابوو.
ئالان بورزوویی سەرەتای بەهاری ئەمساڵ لەلایەن دادگای شۆڕشی مەریوان بە تۆمەتی ئەندامەتی لە حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیمدا سزای ٦ مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپا بوو.