له کۆنفڕانسێکدا که له ژێر ناوی ” له پۆست داعشه‌وه بۆ پۆست سایکس_پیکۆ” به‌ڕێوه‌چوو، کۆمه‌ڵه بابه‌تێکی گرینگ‌و هه‌ستیاری کوردستان له یادی ١٠٠ ساڵه‌ی په‌یماننامه‌ی سایکس_پیکۆدا له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵێک مامۆستای زانکۆوه تاوتوێ کران.
له کۆنفڕانسه‌دا که رۆژی چوارشەممە ٢٩ی بانەمەری ٩٥ ( ١٨ی مای ٢٠١٦ ) “ناوەندی لێکۆڵینەوەیی رووداو” پێکی هێنابوو، کۆمه‌ڵێک که‌سایه‌تی سیاسی‌و نوێنه‌رانی حیزبه سیاسییه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان بانگهێشت کرابوون.
له پانێکی یه‌که‌می کۆنفڕانسه‌که‌دا که له ژێر ناوی “کوردستان و پۆست داعش” به‌ڕێوه‌چوو، پرۆفسۆر “رینییە پارپۆرت”، تویژه‌ر لە زانکۆی مۆنتریاڵی کانادا؛ دوکتۆر تایمۆن واڵنتاین، مامۆستای زانکۆی به‌ریتانی له هه‌ولێر؛ پرۆفسۆر سەعید شەمس، مامۆستای زانکۆ لە زانکۆی سۆران‌و؛ عەبدورەحمان دەروێش باس‌و وتاره‌کانیان پێشکێش کرد.
له پانێلی دووهەمی کۆنفڕانسه‌که‌شدا که لە ژێر ناوی “سەدەیەک پاش سایکس – پیکۆ” گیرا، پرۆفیسۆر ڤلادێمیر ڤاسییڤ، دوکتۆر مارف عومەر گوڵ، دوکتۆر ساڵح عومەرو دوکتۆر بیار مستەفا باسه‌کانیان پێشکێش کرد.
له بڕگه‌یه‌کی دیکه‌ی کۆنفڕانسه‌که‌دا ڕێگه به به‌شداران درا ڕاو سه‌رنجی خۆیان له‌سه‌ر ته‌وه‌ری باسه‌کان پێشکێش بکه‌ن، که له به‌شه‌دا ئیبراهیم زێوەیی، نوێنەری حیزبی دێمۆکراتی کوردستان لە هەولێر سهرنجو تێبینییەکانی خۆی له سه‌ر کارتیكهریی رێکەوتننامەی سایکس – پیکۆ له سه‌ر بزووتنه‌وه‌ی کورد‌و کاریگەریی سه‌لبییه‌کانی داعش لە سەرخهباتی کورد‌و پرسی سەربەخۆیی باشوری کوردستان هێنایه به‌رباس.