هێزەکانی ڕێژیم بە تەقەی ڕاستەوخۆ لە سنوورەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ٥ کۆڵبەریان کردە قوربانی.
شەوی ڕابردوو ١ی گەلاوێژی ساڵی ١٤٠١ی هەتاوی، هێزە چەکدارەکانی ڕێژیمی ئێران لە سنووری “ماڵتە”ی بانە تەقەیان لە ژمارەیەک کۆڵبەر کردووە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک بە ناوی “سەعدوڵڵا یوونسی” ٢٥ ساڵە خەڵکی گوندی “گڵە سوورە” گیانی لە دەس دا و براکەشی بە ناوی “عەلی یونسی” بە سەختی بریندارە .
لەلایەکەی دیکەوە لە سنووری هەنگەژاڵ کۆڵبەرێک خەڵکی بۆکان بە ناوی “ئەمیر بۆکانی” بە تەقەی چەکی تاپڕ بریندار بوو و بۆ چارەسەری پزشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەیەکی بانە کراوە.
هەروەها لە سنووری نەوسوود دەستەیەک لە کۆڵبەران دەدرێنە بەر دەسڕێژی گولە و لە ئاکامدا دوو کۆڵبەر کە هێشتا ناسنامەیان دیار نییە بریندار دەبن .