دادگای پێداچوونەوەی “برۆکسێل” گواستنەوەی کاتیی “ئەسەدوڵا ئەسەدی” دیپلۆماتکاری ڕێژیمی ئێران مەحکووم بە تێرۆریسم، بۆ ئێران یان هەر وڵاتێکی دیکەی قەدەغە کرد.
ڕۆژی هەینی ٣١ی پووشپەڕی ١٤٠١ی هەتاوی، دادگای پێداچوونەوەی دەوڵەتی بێلژیک لە شاری برۆکسێل، ڕایگەیاند کە بە هیچ شێوەیەک ئەسەدوڵا ئەسەدی، دیپلۆماتکاری تێرۆریستی کۆماری ئیسلامیی ئێران کە بە کردەوەی تێرۆریستیی مەحکووم کراوە، بە شێوەی کاتی و بەهیچ جۆرێکی دیکە نابێ بۆ ئێران و هیچ وڵاتێکی دیکە بگوازرێتەوە و بە پێی ئەو حوکمە، دەوڵەتی بێلژیک ناتوانێ تا حەوتووی داهاتوو کە ناوبراو دادگایی دەکرێ، بۆ هیچ شوێنێک و بە تایبەت بۆ ئێران ناگوازێتەوە.