لافاوێکی قورس شاری ئیستهبانی پارێزگای شیرازی گرتەوە و بەم هۆیەوە ٢١ کەس تا ئێستا گیانیان لە دەس داوە و ٣ کەسیش بێ سەر و شوێنن.
ڕۆژی ڕابردوو ڕێکەوتی ٣١ی پووشپەڕی ساڵی ١٤٠١ی هەتاوی ، بە هۆی بارانە هاوینەیەکەوە کە بووە هۆی لافاوێکی قورس لە ڕووباری ڕوودبالی شاری ئیستهبان سەر بە پارێزگای شیراز، ٢١ کەس تا ئێستا گیانیان لە دەس داوە و ٣ کەسیش بێ سەروشوێنن و گەڕان بە دوای تەرمی ئەم کەسانەدا بەردەوامە .
شایانی باسە کە خەڵکێکی زۆر لە ڕۆژی هەینی لە بەر گەرمای هاوینەوە چووبوونە لاپاڵی ڕووبارەکەوە و لافاوەکەش بە هۆی لە ناکاوییەوە ئەم کارەساتەی پێک هێنا و جیا لە زەرەری گیانی، زەرەرێکی زۆر ماددیی بە خەڵکی ناوچەکەش گەیاندووە.