سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕینی چه‌ند حه‌وتوو له ده‌سبه‌سه‌رکرانی ئه‌فسانه‌و شاهۆ بایه‌زیدی له بۆکان، بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و خوشک‌و برایه له چاره‌نووسی ناڕوونی ڕۆڵه‌کانیان نیگه‌رانن.
ئه‌فسانه بایهزیدیو شاهۆ بایه‌زیدی به نێوان چه‌ند ڕۆژ له‌گه‌ڵ یه‌کتر ده‌سبه‌سه‌ر کران‌و له‌و کاته‌وه که‌س به هۆکاری گرتن‌و شوێنی به‌ندکرانیان نازانێ.
بنه‌ماڵه‌ی بایه‌زیدی ده‌ڵێن بۆ ده‌سخستنی زانیاری‌و هه‌واڵ له چاره‌نووسی ڕۆڵه‌کانیان هه‌وڵێکی زۆریان داوه، به‌و حاڵه‌ش تا ئێستا به شێوه‌ی ناڕه‌سمی هه‌ر ئه‌وه‌نده‌یان پێ گوتراوه که شاهۆ له زیندانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتدا به‌ند کراوه‌و ناشزانن که ئه‌فسانه‌یان بۆ کوێ بردوه.
بنه‌ماڵه‌ی بایه‌زیدی به سه‌رنجدان به چه‌ند جار بانگکرانو به‌ندکرانی ئه‌فسانه‌و هه‌ڕه‌شه‌ی ناوه‌نده ئه‌منیه‌تییه‌کان له‌و نیگه‌رانی چاره‌نووسی کچه‌که‌یانن.
ئه‌فسانه بایه‌زیدی ڕۆژی ٥ ی بانه‌مه‌ڕی ئه‌م مانگه له ماڵی خۆیان له‌لایه‌ن هێزه‌کانی ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه هێرشی کرایه سه‌رو ده‌سبه‌سه‌ر کرا. ئه‌و هێزانه‌ی په‌لاماری ماڵی ئه‌فسانه‌یان دابوو، بێ ئه‌وه‌ی هیچ به‌ڵگه‌یه‌کی دادگایان پێبێ یان هۆکارێک بۆ گرتنی باس بکه‌ن، ناوبراویان له‌گه‌ڵ خۆیان بردبوو.
ئیداره‌ی ئیتلاعاتی بۆکان٤ ڕۆژ دواتر‌و له ڕۆژی ٩ ی بانه‌مه‌ڕدا هه‌لیان کوتایه شوێنی کاری شاهۆ، برای ئه‌فسانه‌و ئه‌ویشیان هه‌ر به‌مجۆره ده‌سبه‌سه‌ر کرد.