لە ماوەی مانگی پووشپەڕی ئەمساڵدا ٤٩ کەس لە شارەکانی کوردستان لەلایەن هێزە سرکوتکەرەکانی ڕیژیمەوە دسبەسەر کراون.
بە پێی ئامارە تۆمار کراوەکانی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە یەک مانگی ڕابردوودا، واتە مانگی پووشپەڕی١٤٠١ی هەتاوی، ٤٩ کەس لە چالاکانی سیاسی و مەدەنی لە شارە جیاجیاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن ناوەندەکانی ئیتلاعاتی ڕێژیمەوە، بە تۆمەتی دژایەتی لەگەڵ ڕێژیم دەسبەسەر و ڕەوانەی گرتنگەکانی ئیدارەی ئیتلاعات کراون کە بەشێکیان دوای تەواو بوونی لێکۆلینەوە بە بارمتەی قورس ئازاد کراون و بەشێکیان تا ئێستا چارەنووسیان ناڕوونە.
شایانی باسە کە لەو شەپۆڵی ڕەشبگیریی مانگی پووشپەڕ لە کورستاندا لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە ١٥کەسیان خەڵکی شاری شنۆ و ٨ کەسیان خەڵکی شاری “بانە”ن.