جێگری وەزیری دەرەوی ئەمریکا بۆ کاروباری سیاسی وتی: ئەگەر ئێران ڕێککەوتنی ناوکی قەبوول نەکا گوشاری زیاتر دەخەینە سەر ئەو وڵاتە.
بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی “فاکس نیوز” ڕۆژی هەینی ٣١ی پووشپەڕ، “ویکتۆریا نولاند” جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە کاروباری سیاسیدا، لە کۆنفراسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕوو بە بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران هۆشداریدا، ئەگەر “عەلی خامنەیی” ڕێبەریی ڕێژیم ئەو ڕێککەوتنەی کە لە سەر مێزی وتوێژی ناوکییە قەبووڵ نەکات، ئەمریکا گوشاری زیاتر دەخاتە سەر ئەو وڵاتە.
ناوبراو ڕاشکاوانە ڕایگەیاند کە ئەگەر بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران بیانهەوێ ئەوە ڕێککەوتنێک لە سەر مێزی وتووێژ بۆ گرێدان هەیە و لەو ڕێککەوتنەدا قازانجی ئێرانیشی تێدایە، وەک گەڕانەوی نەوتی ئێران بۆ بازاڕاە جیهانییەکان و هەروەها لابردنی بەشێک لە گەمارۆکان لە سەر ئەو ڕێژیمە، کە تا ئێستا ئەو ڕێککەوتنەیان قەبووڵ نەکردووە،
جێگری وەزیری دەرەوی ئەمریکا بۆ کاروباری سیاسی بە ئاماژەکردن بە هەڵاوسانی ئابووریی و بەرزبوونەوەی نرخی پێداویستییەکانی ژیان لە ئێران وتی: خەڵکی ئێران بەهای ئەو کردەوانەی بەرپرسانی ڕێژیم دەدەن و ڕۆژبەڕۆژ زیاتر دەکەونە ژێر گوشارەوە.