• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

زیندان‌بەزێنەکانی ئێمە (حوسێن عوسمانی)

بەرواری بڵاو کردنەوە 2022/07/22
جۆری بابەت: ئەدەب

ئا: دیاکۆ دانا

حوسێن عوسمانی، زیندانی سیاسیی کورد زیندان‌بەزێنێکی دیکەی کوردە کە لەم دەرفەتەدا و لەم گۆشەیەی ڕۆژنامەدا باسێک لە ژیان و خەباتی دەکەین و ئاوڕێک لە بارودۆخی لە زیندانی کۆماری ئیسلامیدا دەدەینەوە. حوسێن عوسمانی کە سزای ٣٠ ساڵ بەندکرانی دراوەتێ، ئێستا خەریکی کێشانی ئەو حوکمەیە کە دوور لە ویژدان و دادپەروەری بەسەریدا سەپاوە.

حوسێن عوسمانی ئیستا تەمەن ٦٣ ساڵە و خەڵکی گوندی “بایندرە”ی سەر بە شاری مەهابادە. ئەو کە ئێستا لە زیندانی ناوەندیی شاری ورمێدا بەند کراوە، ئەندامەتیی ڕێکخراوی کۆمەڵەی دراوەتە پاڵ و بە تۆمەتی کاری تێکدەرانە دەسبەسەر و پەروەندەی لەدژی  دروست کراوە. ئەو ڕۆژی ١٢ی ڕەشەممەی ساڵی ١٣٩٢ی هەتاویپاش بانگ‌کرانی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری مەهاباد ئیدی دەستبەسەر کرا و نەگەڕایە ماڵێ. حوسێن پاش ماوەیەک بەندکران و ئەشکەنجە لە گرتنگەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە مەهاباد، بۆ یەکێک لە گرتنگەکانی ئیتلاعاتی سپاس لە ورمێ گوازرایەوە. ئەو بەندکراوە سیاسییە کوردە بۆ ماوەی ١٣ مانگ لە سللولی تاکەکەسیی گرتنەگەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتدا بە توندترین شێوە ئەشکەنجە کرا، هەروەها لەو ماوەیە بەتەواوی لە چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کرا، ئەوە نەبێ تەنیا دوو جار بە تەلەفوونی ئیزنیان داوە پێوەندییەک بە بنەماڵەکەی بگرێت.

حوسێن عوسمانی بەهۆی قورسیی ئەشکەنجەکان و ئەو جەزرەبانەی لە گرتنگەی ئیتلاعات بۆ دان‌پێدانانی زۆرەملێ چاشتبووی، بۆ ماوەی ٤ مانگ لە نەخۆشخانەی خومەینیی ورمێ خرایە ژێر چاوەدێری پزشکی؛ لەگەڵ ئەوەشدا ئێستاش بە دەم دەرد و ئازار و ئاسەواری ئەشکەنجەکانی ئەوکاتەوە دەناڵێنێ و کەمترین مافی پێڕاگەیشتنی پزیشکیی بە لەبەرچاو گیراوە.

حوسێن عوسمانی لە خاکەلێوەی ساڵی ١٣٩٤ی هەتاوی لەگەڵ دوو بەندیی سیاسی دیکە بەناوەکانی “دیاکۆ ڕەسووڵ‌زادە” و “سابیر شێخ‌عەبدوڵڵا” بەبێ‌ هەبوونی پارێزەر، لە لقی یەکی دادگای شۆڕشی شاری مەهاباد بە سەرۆکایەتیی قازی جەوادی‌کیا بە تۆمەتی “موحاربە لە ڕێگای ئەندامەتی لە ڕێکخراوی کۆمەڵە و “بەشداری لە بۆمب‌نانەوەی ساڵی ١٣٨٩ی شاری مەهاباد” دادگایی کران و سزای بە ئێعدام بە بەرچاوی خەڵکەوەیان بەسەردا سەپا. ئەو سێ زیندانییە تانەیان لەو بڕیارە دا و پاش ئەوەی پەروەندەکەیان بۆ پێداچوونەوە بۆ لقی ٤٧ دیوانی بەرزی وڵات بەرز کرایەوە، بە بڕیاری ئەو دادگایە لە ساڵی ١٣٩٥ی هەتاویدا، حوکمی ئێعدامی حوسێن عوسمانی هەڵوەشا. پاس ئەو بڕیارە پەروەندەی حوسێن بۆ سەرلەنوێ پێداچوونەوە نێردرایەوە لقی یەکی دادگای شۆڕشی مەهاباد.  سەرەنجام لقی یەکی دادگای شۆڕشی مەهاباد بە سەرۆکایەتیی قازی جەواد غوڵامی لە خەزەڵوەری ١٣٩٧ی هەتاویدا سزای ٣٠ ساڵ زیندان و دوورخستەوە بۆ زیندانی ورمێی بەسەر حوسێن عوسمانیدا سەپاند. ئەو حوکمە ڕۆژی ٢٢ پووشپەڕی ساڵی ١٣٩٨ هەتاوی لەلایەن دیوانی بەرزی وڵاتەوە پشتڕاست کرایەوە، ئەوە لە حاڵێکدا کە حوسێن عوسمانی لە هەموو ماوەی بەندکرانی لە گرتنگەی ناوەندە ئەمنییەتییەکان و لە ڕەوتی بەڕێوەچوونی هەر دوو دادگاکەدا، ڕاگەیاندبوو کە بێ‌تاوان گیراوە و ئەو تۆمەتانە کە دراونەتە پاڵی ئەسڵ و بنەڕەتیان نییە و لە سۆنگەی ئەشکەنجەی قورسەوە ناچار بە دانپێدانانی زۆرەملێ بووە.

بەڵام “سابیر شێخ عەبدوڵڵا” و “دیاکۆ ڕەسووڵزادە” دوو هاوپەروەندەی دیکەی حوسێن عوسمانی ڕۆژی ٢٤ی پووشپەڕی ١٣٩٩ لە زیندانی ناوەندیی شاری ورمێ لەدار دران. هاوزیندانییەکانی دیاکۆ و سابیر چەندین جار شایەتی ئەوەیان داوە کە ناوبراوان لەژێر ئەشکەنجەی ناوەندە ئەمنیەتییەکاندا دانیان بە تاوانی نەکردوویاندا ناوە. ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەییش پێشتر چەند جار داوای لە بەرپرسانی ئێران کردبوو کە حوکمی لەداردانی ئەو دوو بەندکراوە کوردە هەڵوەشێنێتەوە و بوار بۆ دادگاییەکی دادپەروەرانە و بەبێ دانپێدانانی زۆرەملی بەو تۆمەتانەی خراوەتە پاڵیان، بڕەخسێنێت.

حوسێن عوسمانی کە لە ڕۆژی ١ی ڕەزبەری ساڵی ١٣٩٨ەوە و دوای ١١ مانگ بەندکرانی لە زیندانی مەهاباد بۆ جارێکی تر بۆ زیندانی ناوەندیی ورمێ دوور خرابۆوە، حەوتوویەک پاش ئێعدام‌کرانی سابیر شیخ‌زادە و دیاکۆ رەسووڵ‌زادە بردرایەوە ئیدارەی ئیتلاعات و هەڕەشەی ئێعدامکران و گۆڕانکاری لە بڕیاری پەروەندەکەی لێ کرابوو. حوسێن عوسمانی لە ماوەی بەندکرانیدا بە هۆی ئەشکەنجەی ڕوحی و جەستەیی و هەروەها بەساڵاچوویی تووشی زۆر نەخۆشی هاتوە و سەرەڕای ئەوەش لە پێدانی مەرەخسیی دەرمانییش بێبەبش کراوە، هەتا دواجار لە ڕۆژی ١٠ی ڕەزبەری ساڵی ١٤٠٠ی هەتاویدا و پاش ٨ ساڵ بەندکرانی بەدانانی بارمتەی یەک میلیارد تمەنی و بە مەبەستی چارەسەری پزیشکی بۆ ماوەیەکی دیاریکراو مەرەخەسیی درایە.

بەڵام ئەسڵی ڕووداوەکە: ئەو سێ بەندکراوەی خەڵکی مەهاباد کە دوو کەسیان ئێعدام کران و ئێستا حوسێن عوسمانیی تەمەن سەروو ٦٠ ساڵ کە دەبێ زیاتر لە ٢٠ ساڵی دیکەش لە زینداندا بمێنێتەوە، بە تۆمەتی دەست‌تێداهەبوون لە تەقینەوەکەی ساڵی ١٣٨٩ی هەتاوی لەکاتی ڕێژەیەکی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم لەو شارە گیران. هەر دوابەدوای تەقینەوەکە محەممەد پاکپوور، فەرماندە هێزی ویشکانییەکانی سپای پاسداران ڕایگەیاند کە بکەرانی تەقینەوەکەیان لە عەمەلیاتێکدا خستۆتە دا و و کوشتوویانن. بەڵام سەرەڕای ئەو ڕاگەیاندنەش دوای سێ ساڵ سابیر شێخ عەبدوڵڵا و دیاکۆ ڕەسوڵزادە گیران و تۆمەتی تەقینەوەکەیان خرایە پاڵ، لە حاڵێکدا بەپێی هەموو بەڵگەکان سابیر شێخ عەبدوڵڵا لە ڕۆژی ڕوودانی تەقینەوەکە لە زانکۆی تاران خەریکی خوێندن بوو.

 

تاگی بابەت: زیندان‌بەزێنەکانی ئێمە (حوسێن عوسمانی)

بابەتی هاوشێوە

ئەدەب

ڕاوچیی ئاناوارزا

ڕێکەوتی 2022-08-07
ئەدەب

زیندان‌بەزێنەکانی ئێمە (خالید زەمانی)

ڕێکەوتی 2022-08-07
ئەدەب

هەگبەی شاخ و شۆڕش (شەهید محەممەدی مەلامینە)

ڕێکەوتی 2022-08-07

نوێترین

٢١هەزار و ٤٠٠ کەس لە پارێزگای ئیلام هیچ خوێندەوارییان نییە

ڕێکەوتی 2022-08-14

دەسبەسەر کردنی سێ هاونیشتمانیی خەڵکی شنۆ لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە

ڕێکەوتی 2022-08-14

پەیامی یەکیەتییەکانی لاوانی دێموکرات بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی لاوان

ڕێکەوتی 2022-08-14

دەسبەسەر کرانی هاوڵاتییەکی خەڵکی بۆکان لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە

ڕێکەوتی 2022-08-14

کۆچی‌دوایی کەسایەتییەکی ئایینی و نیشتمانپەروەر لە ناوچەی بۆکان

ڕێکەوتی 2022-08-14

دسبەسەرکرانی چالاکێکی ژینگەپارێزی خەڵکی سقز

ڕێکەوتی 2022-08-14

پشتیوانیی مەهدی کەڕووبی لە میرحوسێن مووسەوی

ڕێکەوتی 2022-08-14

بەڕێوەچوونی چالاکی تەبلیغی بەبۆنەی ساڵڕۆژی دامەزرانی حیزبی دێموکرات لە شارەکانی سەقز، سنە و بۆکان

ڕێکەوتی 2022-08-14

یەمەن: جیهان دەبێ بە ئاشکرا سیاسەتە تێکدەرانەکانی ڕێژیمی ئێران مەحکووم بکا

ڕێکەوتی 2022-08-14

ئەمریکا: ئێران تەنیا چەند حەوتوو کاتی دەوێ بۆ دەستپێڕاگەیشتنی بەچەکی ناوکیی

ڕێکەوتی 2022-08-14

کوژران و برینداربوونی ١٩ کەس لە هاوڵاتییانی بەلووچ بەهۆی تەقەی هێزکانی ڕێژیمەوە

ڕێکەوتی 2022-08-14

بەردەوامیی خۆپیشاندانە نارەزایەتییەکانی ئێران بە دژی کۆماری ئیسلامی

ڕێکەوتی 2022-08-13

هەڵکردنی ئاڵای کوردستان بەبۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ ساڵڕۆژی دامەزرانی حیزبی دێموکرات لە کرماشان

ڕێکەوتی 2022-08-13

گیان‌لەدستدانی دوو شاخەوانی خەڵکی کرماشان لە کاتی سەرکەوتن لە چیای دەماوەند

ڕێکەوتی 2022-08-13

داوای وەزیری بەرگریی پێشوی ئەمریکا لە جەوبایدن بۆ توندترکردنی هەڵوێستەکانی بەدژی ئێران

ڕێکەوتی 2022-08-13

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist