چریكەی دەنگی پێشمەرگەم لە خوێنا
سروودی “ئەی رەقیبم” وا لە سەر زار
گەلی قارەمان و تیکۆشەری کورد بەدرێژایی میژوو بۆ ڕزگاری لە ژێردەستی و چەوسانەوە بەربەرەکانی کردوە. مێژووی خوێناوی و پڕ حەماسەی نەتەوەکەمان پێمان دەڵێ کە ڕۆڵە بەشەرەفەکانی گەلی کورد لە هیچ چەشنە فیداکاری و گیانبازییەک درێخی‌یان نەکردوە چیا و پێدەشتەکانی نیشتمانی ئێمە، کوردستانی ئازی و قارەمانمان بەخوێنی شەهیدە سەربەرزەکانی ڕەنگین بووە. دار و دەوەنی ئەم نیشتمانە بە خوێنی گیانبازان و فیداکارانی ڕێگەی ڕزگاری و سەربەرزی پاراو کراوە. کاراونی لەپسان نەهاتووێ شەهیدان بێ پسانەوە ڕۆژ بەرۆژ لە ڕێگادا بووە و هەروا درێژەی هەیە. یەکێک لەو ڕۆڵە تێکۆشەرانە کە لە هەگبەی “شۆڕش و شاخ”ی ئەمجارەدا ڕێز لە یاد و بیرەوەریی دەگرین، شەهید عەلی خزری ناسراو بە عەلی باساوێ لە ناوچەی سەردەشتە.
شەهید عەلی خزری ناسراو بە عەلی باساوێ سالی ١٣٤٦ هەتاوی لە گوندی باساوێی ناوچەی سەردەشت لە بنەماڵەیەکی زەحمەتکێش و کورد خۆشەویست چاوی بە دنیای ڕوون کردەوە. ئەو لەبەر سەختیی ژیان و گوزەرانی بنەماڵەکەی نەیتوانی بخوێنێ و ناچار بوو وێڕای باوکی و براکانی شن بداتە بەر کاری کەشاوەرزی و ئاژەلداری.
ئەو ناوچەیەی عەلی تێیدا دەژیا هەمیشە مەڵبەندی تێکۆشەرانی حیزبی دێموکرات بووە و ناوی دێموکرات و قەڵافەتی پێشمەرگە و بیری کوردایەتی و خەبات بەشێک بووە لەو یادەوەریی خەڵکی ئەو ناوچەیە. عەلی دوای سەرکەوتنی ڕاپەرینی گەلانی ئێران لە ساڵی ٥٧ و تێکۆشانی ئاشکرای حیزبی دێموکراتی کوردستان ناوی خۆی وەک لایەنگری دەنوسێ و ئامادەیی بۆ وەرگرتنی هەر ئەرک و بەرپرسایەتییەک ڕادەگەیەنێ. ئەو دواجار لە ساڵی ١٣٦١ ڕوو دەکاتە ڕیزەکانی حیزبی دێموکرات و لە هێزی شەهید موعینی‌دا چەکی پێشمەرگایەتی لە شان دەکا و تێکۆشانی سیاسیی تەواووەختی خۆی دەست پێ دەکا.
عەلی زۆر زوو لە مەیدانی کار و تێکۆشان‌دا خۆی نیشان دا و زۆر زوو توانی جێگای خۆی لەنێو دڵی کادر و پێشمەرگەکاندا بکاتەوە. ئەم ڕۆڵە قارەمانە لە شەرەکانی نۆرێ، مێکوکاوێ، پشت ماڵی کانیەزەرد، پەڕکانیان و مردوا و… ئازا و فیداکار دەردەکەوێ. ئەو بەهۆی فیداکاری و قارەمانەتی دوو جار لە مەیدانی شەر لەگەڵ دوژمن‌دا بریندار دەبێ و هەموو جارێ پاش ساڕێژبونەوەی برینەکەی دەگەڕێتەوە سەنگەری بەرگری و لە پێشوو ئازاتر خۆی نیشان دەداتەوە. عەلی خەباتگێڕێکی خۆشەویست لەنێو خەڵک و پێشمەرگەیەکی بەوەج لە ڕیزی هاوسەنگەریدا بوو.
شەهید عەلی باساوێ ساڵی ٦٨ بوو بە سەرپەل و ساڵی ٦٩ بە فەرماندەری لکی ٣ی هێزی گیاڕەنگ دیاری کرا. عەلی لە بواری نیزامی‌دا شارەزایەکی زۆر باشی لەسەر فەننی شەڕ لەگەڵ دوژمن هەبوو، و پارتیزانێکی بەهەق لە مەیدان هاتبووە دەرێ. كوڕێكی هێدی و له‌سه‌ره‌خۆ و به نه‌زم و دیسپلین و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئازا و نه‌ترس و بێ‌باك بوو، هه‌ربۆیه هه‌موو هاوسه‌نگه‌رانی ڕێزیان لـێ ده‌گرت و خۆشیان ده‌ویست. ئەو دڵگه‌رمییه‌كی له ڕاده‌به‌ده‌ری به ژیانی پێشمه‌رگایه‌تی هه‌بوو. بێجگە لە ئازایەتی لە شەڕدا، تایبەتمەندیەکی هەرە بەرزی عەلی ئەوە بوو کە خوێندن و نوسین لە شۆڕشدا فێر بوو، هەمیشە بۆ بردنه‌سه‌ری پله‌ی زانیاریی خۆی بێپسانهوه هه‌وڵی ده‌دا و نووسراوه‌كان و بڵاوكراوه‌كانی حیزبی ده‌خوێنده‌وه؛ هه‌روه‌ها بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌ركی پێئهسپێردراودا له هیچ فیداكارییەك ده‌ریخی نه‌ده‌كرد. سه‌باره‌ت به ئازایه‌تی و جوامێری، سه‌باره‌ت به وره‌ی به‌رز و هه‌ڵسووڕبوونی، سه‌باره‌ت به ئیمانی قووڵی به ڕێبازی حیزب و بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازانه‌ی گه‌له‌كه‌ی زۆر زوو جێگای خۆی له نێو خەڵکدا كرده‌وه. ئه‌و ئاماده‌ی هه‌ر چه‌شنه فیداكاری و گیانبازییه‌ك بوو و له به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌رك و مه‌ئموورییه‌ته حیزبییه‌كاندا ڕووسوور و جیددی بوو.
حەماسەخوڵقێنییەکانی عەلی باساوێ کەم نەبوون. گرتنی پایەگای زێوە، ئەحمەد بری‌و، جادەی سەردەشت- پیرانشار، دەشتی باساوێ، جادەی وەردێ، بنوخەڵەف و شەڕی گۆڕەشێر هەموو شاهیدی بۆ ئازایەتی و فیداکاریی فەرماندەی قارەمان شەهید عەلی باساوێ دەدەن.
ڕۆژی ٢٢ی گلاوێژی ساڵی١٣٦٩ ڕۆڵە قارەمانەکانی دێموکرات لە ناوچەی سەردەشتی سەرسەوز بە فەرماندەیی عەلی باساوێ هێرشیان کردە سەر گوردانی ڕێژیمی کۆنەپەرستی کۆماری ئیسلامی لە گوندی وەردێ. پێشمەرگەکان پاش شەرێکی قارەمانانە توانییان دەست بەسەر گوردانەکەدا بگرن، بەڵام بەداخەوە لە گەرمەی شەڕ و گوللەی کۆنەپەرستان سینگی عەلیی قارەمان دەکەوێتە بەر فیشەکی دوژمن و گیانی شیرینی دەکرێتە قوربانیی ئازادی گه‌ل و ئامانجه‌كانی حیزبه‌كه‌ی.
شەهید عەلی تا دواهەناسە بە سەربەرزی ژیا و بە مردنی شکۆمەندیشی سه‌لماندی كه كوڕی حیزب و خاوه‌نی بیروباوه‌ڕی خۆی و ئامانجی ئینسانی و شۆرشگێڕانهیە و ئاماده‌یە بۆ ئه‌و ئامانجانه لە هەموو شتێک و تەنانەت گیانیشی مایە دابنێ. به‌مجۆره هاوڕێ عەلی خزری ناسراو بە عەلی باساوێ شه‌هید بوو و چووه نێو كاروانی شه‌هیدانی سه‌ربه‌رزی حیزب و گه‌ل.