• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

لێکدانەوەی دوو گۆرانیی موبتەزەل

بەرواری بڵاو کردنەوە 2022/07/22
جۆری بابەت: ئەدەب

دارسمە

جاری جاران واتە سەردەمی کەمولکێک کۆن، یانی سی چل ساڵ لەمەوبەر ئەم گۆرانییەی عەلی مەردان هیچ کێشەیەکی لێ نەدەکەوتەوە. سەردەمی عەلی مەردان وابوو، بەڵام ئێستێ ئەمجۆرە دەربڕینانە مەترسیدارن. زیان بە نیزامی موقدەس دەگەیەنن و هەرکەسێک دەق و ڕستەی ئەم گۆرانییە بە چپە و لەسەرخۆش بڵێتەوە، بە “زیددی ئینقلاب” و ” دژبەری خوا” و “بۆگەنی سەرزەوی” واتە “موفیسدول فیل ئەڕز” دەناسرێت.

ئەو عەلی مەردانەی لەنێو کوردان بە دەنگبێژ و هونەرمەند ناسراوە و ڕێزیشی لێ‌دەگیرێت، ئێستا ئەگەر نەمردبایه، بە تۆمەتی گوتنی گۆرانیی “شەرمی پێ‌ناوێ پەچەکەت لادە”، وەک سەلمان ڕوشدی خەڵاتی سەری دیاری دەکرا و دەبوایە وەک دوژمنی خوا چاوەڕوانی مل‌پەڕاندن یان بەمل هەڵواسین بوایە. ئەگەر کەرکووکی جارانیش وەک ئێستە بوایە، ئەوە جەماعەتی بەرەی موقاومەت هەرامەیان لە فەللاقە دەدا.

ئەم عەلی‌ مەردانە لە کاتی گوتنی گۆانیی پەچەکەت لادە، لە ڕاده‌بەدەر شووڵی لێ هەڵدەکێشیت. بەوەندە ناوەستێت داوا بکات تەنیا لە ماڵەوە پەچە لابدرێت. ئەو یەک بە گەووری بە خەڵکی کۆڵان و سەرجادە دەڵێت پەچەیان لابدەن:

کۆڵان بە کۆڵان جادە بەجادە

نەشمیلەی چاومەست پەچەکەت لادە، پەچەت لاده

خۆمم بۆ سێدارەت کردوە ئامادە

شەرمی پێ‌ناوێ پەچەکەت لادە، پەچەت لادە

 

پەچە لادان بە مانای لەبەرچاونەگرتنی حیجابە. زیاتر لە چل ساڵە کەسانی دژی شۆڕش هەوڵ‌ دەدەن بە لادانی پەچە دژایەتیی پێکهاتەی پێرۆزی کۆماری ئیسلامی بکەن. سەرەتا لایەنگرانی لادانی پەچە زۆر کەم بوون، بەڵام بە درێژایی ئەم ساڵانە لە زیادبوونن. ئێستا زیاتر لە نیوەی ژنان و پیاوان داوای لادانی پەچە لەسەر زۆر شت دەکەن.

پەچەلادان شتێکە گەورەپیاوانی بەساڵاچووی وەک پیرئەحمەد جەننەتی بە هیچ شێوە و شێوازێک پەسندی ناکەن. لە ماوەی نزیک بە نیوسەدە دەسەڵاتی ئاخوند و پیاوچاکان لە ئێران چاویان لەبەرانبەر خۆزەق‌کردنەوەی خانمان نووقاندوە و ئیزنیان داوە ژنان هەر چۆنێک پێیان ‌خۆشە گۆڕان بەسەر ئەو جلوبەرگانە دابهێنن لەلایەن عولەمای ئەعلەمی نیزامی موقدەسەوە بۆیان دیاری کرابوون. وەک میناک خانمان دەتوانن مانتۆکانیان وا بدروون جیاوازیەکی کەمی لەگەڵ تیشێرت هەبێت و کەڵک وەرگرتن لە قوماشی ئیسترێج یان مەتات هیچ کێشەیەکی نییە و خانمان دەتوانن بۆ پێشاندانی ئەندامانی سەرنجڕاکێشی لەشیان چۆنی پێیان باش بێت جلکی بەریان ڕێک‌بخەن. بەڵام لادانی پەچە هێڵی سوورە و هەرکەسێک لە کۆڵان و لەسەر جادە پەچە لابدات، بە توند‌ترین شێوە بە دەستی “ئامرانی به مەعرووف و ناهیانی لە مونکەر” سزا دەدرێت. هەر کەسێک پەچە لابدات بە قژانی ڕادەکێشن  و بە شەپانی خەنی دەکەن. پەچە‌لادان تەنیا پێشاندانی لەش و لاری ژنان نییە و لێفەهەڵدانەوە لەسەر هەتیوانە.

خاتوونی بەڕێز! تۆ دەتوانی مانتۆی پێش ئاوەڵا بکەیە بەر و شەڵواری تەنکی نەتەنگیش هیچ کێشەیەک نانێتەوە. ئەودەم فێنکایی و سیلەچاوی جوانی‌پەسەندی  “برادەرانی موعەمەم”یش لە هەموو لەشت دەگەڕڕێت و بە دیتنی لەش‌ولارت هەر حەفتا و دو حوورییەکەی خۆیان دێتە بەرچاو و بە تۆیان دەشوبهێنن؛ بەڵام پەچەلادان نا.

پەچەلادان بڤەیە و کێشە تەنیا پەچەلادان لەسەر قژ و ڕوخساری ژنان نییە. پەچەلادان تەنیا بابەتی ژنانە نییە بۆ زۆر شوێنی دیکە تەشەنە دەکات. ئەگەر پەچەلادانی ژنان لەسەر شەقام و لە نێو ئوتووبووس و میترۆ و تاکسی و ئیدارەجاتان شلەی بدرێتێ. ئەم پەچەلادانە پەل داوێتە زۆر شوێنی هەستیاری دیکەش. دەنا خوای لە ژووری سەر ئاگادارە، ئەگەر پەچەلادان تەنیا بە دەرخستنی قژی خانمان و لادانی لەچکە کەسکە تەسکەکەت کۆتایی هاتبایە، هیچ کەس ئەوەندەی ماموستا و قوتابیانی قوم تاران و مەشهەدی پیرۆز حەزی لە دیتنی لەش و لاری ژنان نییە. خواوەندی داهێنەری ئێمە و هەموو کائینات ژن و پیاویانی بە ڕووتی ئافراندوە. خۆ دەکرێ بڵێین خۆداپۆشین دەست لە کاری خوا وەردانە و گوناهیشە.

جگە لەمانەش ژن وەک خزمەتکاری پیاو هەتا ڕوح‌سووک و جوان و لەبەردڵان بێت و جوانییەکەی بەرچاوتربیت، باشترە. ئەگەر لادانی پەچە کێشەی درووست نەکردبا، چ قەیدی بوو با خەڵک هەر بە ڕووتی کۆڵان بە کۆڵان و جادە بە جادە سووڕابانەوە.

ئەوەتا هەر لەم ئاخر و ئۆخرانەدا، لەکاتێکدا ژنان لادانی پەچە و فڕێدانی لەچکەیان دەست پێ‌کردوە، پیاوی وەک مستەفا تاجزاده، ئەو مستەفایەی هەتا ئێستا هەر خزمەتکاری نیزامی موقەدست بووە، دەستی بە پەچەلادان کرد و تەنانەت خەریک بوو پەچەی لەسەر کاروکرداری ئەوانی سەر سەرەوەش هەڵدەدایەوە. ئەگەر ڕاپێچی زیندانیان نەکردبایە، ئێستا پەچەیەکی زۆری لادابوو.

هەر دوور نەچین دوو ڕۆژ لەمەوبەر موحسنی هاشمی، کوڕی عەلی‌ئەکبەر هاشمی ڕەفسەنجانی کەمێک پەچەی لەسەر بارودۆخی وڵات هەڵدایەوە. دیارە ئەویش پەندی لە خنکاندی باوکی لە گۆلی مەلەکردندا وەرنەگرتوە و خەریکە بە هەڵدانەوەی پەچە لەسەر ئاکاری ڕێبەری موعەززەمی ئینقلاب تاوانی گرانی و برسیەتی و بەکوشت‌دانی خەڵک و توند‌ی‌وتیژی دژ بە ژنان و بێکاری و هەموو ئەوشتانە دەخاتە ئەستۆی ڕێبەری مەزنی وڵات. ئەوە نییە فائیزەی خوشکیشی هەر لەچکی سەری توند دەکا و بە چادرەی ڕەش هەموو لەشی دادەپۆشێت و پەچەش لەسەر سیاسەت و میاسەت هەڵدەداتەوە؟

هەتا ئێستا دەقی گۆرانی “پەچەکەت لادە‌”ی عەلی ‌مەردان زۆر بیری لێ ‌نەکراوەتەوە و وەک “بەلەنجە بەلەنجە”ی ناسر ڕەزازییش ڕاستەوخۆ دژایەتیی عەبا و مەبای نەکردوە، ڕەزازی ئاوی لە ئاوەڕیە دەرکردووە و هەر بەئاشکرا دەڵێت:

ئای بەلەنجە بەلەنجە، بەلەنجـــە هیچ نەماوە

هەموویی ون بوو بزر بوو، بە دەست حوکمی مەلاوە

هەموویی ون بوو بزر بوو، لە ژێر هەوری عـــەباوە

تاگی بابەت: لێکدانەوەی دوو گۆرانیی موبتەزەل

بابەتی هاوشێوە

ئەدەب

ناساندنی کتێبی “ئازادی لە هزر و ڕامانی قاسملوودا”

ڕێکەوتی 2022-08-23
ئەدەب

پوورە فاتم و کەزیەی چەرمگ و پەنجەی کاڵی

ڕێکەوتی 2022-08-22
ئەدەب

نەقیزەی دەسەڵات و کۆڵمتی چاکسازی‌خوازان

ڕێکەوتی 2022-08-22

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist