کۆمەڵێک لە بەندکراونی سیاسیی بەندیخانەی “ڕەجایی شاری کەرەج” لە نامەیەکی سەرئاوەڵادا ڕووبە خەڵکی ئێران و هوشدار بە بەرپرسانی ڕێژیم خوازیاری ئازادکردنی خێرای دایکانی دادخواز بوون.
ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی پووشپەڕی ١٤٠١ی هەتاوی، کۆمەڵێک لە بەندکراونی سیاسی لە بەندیخانەی ڕەجایی شاری کەرەج، لە نامەیەکی سەرئاواڵادا ڕوو بە خەڵکی ئێران و وێڕای هوشدار بە بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی، خوازیاری ئازادکردنی دایکانی دادخواز بوون.
لە بەشێک لەو نامەیەدا هاتووە “خەڵک خەڵەتێنەران و سیاسەتوانانی هەلپەرەست خەریک پێشێلکردنی یاساکانی مافی مرۆڤ و مافی شارۆمەندی و مرۆڤی و مافی تاکەکەسی و بنەماڵە، بە کوشتن و ئەشکەنجە و بە بارمتەگرتن و بەندکردنن، مناڵەکەیان کوشتووە باوکی ئەسیر دەکەن دایکی بە بارمتە دەگرن، لەو دۆخە سەخت و دژوارەدا دایکانی جگەر سووتاو لە گرتنگە و بەشێوەی نایاسی لە بەندیخانەکاندان، ئێمە وا ڵیدەکا داوا لە خەڵکی ئێران بکەین لەو بارەوە بێدەنگ نەبن”.
لە بەشێکی دیکەی نامەکەدا هاتووە کە “ئێمە خوازیاری ئازاکردنی خێرا و بەبێ مەرجی بنەماڵە، باب و دایکانی دادخوازی دەسبەسەر کراوین و وێرای دەربڕینی پشتیوانیی خۆمان لەوان، ڕوو بە سەرکوتکەرانیش دەڵێین بە خێرایی ڕێز لە ویست و داوای خەڵکی ئێران و یاساکانی نێونەتەوەیی و مافی مرۆڤ بگرن، ئەگەر وانەکەن لە هەنگاوەکانی دیکەدا جۆرەکانی دیکەی نارەزایەتیی دەگرینە بەر”.
شایانی باسە کە دوای دەسبەسەر کردنی چەند کەس لە دایکانی قوربانیانی خۆپیشاندانەکانی خەزەڵوەری ٩٨ی هەتاوی، ناسراو بە دایکانی دادخواز، شەپۆلێکی بەرینی ناڕەزایەتی بە گرتنی ئەو دایکانە لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان و کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی دژی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە ئێراندا دەستی پێکردوە بەڵام بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران تا ئێستا هیچ گرینگییان بەو ناڕازەیەتییانە نەداوە.