بە هۆی خێرایی لێخوڕین و گۆڕینی ڕێڕەوی شەقامی وەلیعەسر لە تاران،ماشینی سەر بە وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ٢ کەسی کوشت و چوارکەسیشی بریندار کرد.
ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی پووشپەڕی ١٤٠١ی هەتاوی، بە هۆی خێرایی لێخوڕین و گۆڕینی ڕێڕەوی شەقامی وەلیعەسر لە تاران،ماشینی سەر بە وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ٢ کەسی کوشت و چوارکەسیشی بریندار کرد.
ماشینەکەی وەزارەتى دەرەوەی ڕێژیم لە شەش کەسى داوە کە ڕاستەوخۆ دووانیان گیانیان لە دەست داوە و چواریشیان بە سەختى بریندار بوونە و براون بۆ نەخۆشخانە.
جێگای ئاماژەیە یەکێک لە بریندارەکان منداڵێکە کە کاری زبڵ و خاشاککۆکردنەوەى کردووە.