بە کۆتایی هاتنی خولێکی فێرکاریی زمانی کوردی لە گوندی وشکێرەی بانە خەڵات بەسەر بەشدارانی ئەو خولە دابەش کرا.
بەپێی ڕاپۆرتی چالاکانی ژینگەپارێزیی پاژینی بانە کە لە ڕێورەسمی کۆتایی ئەو خولەدا بەشدارییان کردوە، ئەرکی کردنەوەی خولەکە لە ئەستۆی مامۆستا مەلا برایم، مامۆستای ئاوایی بووەو لەلایەن ئەنجومەنی پاژینی بانەوە خەڵات بە سەر بەشدارانی دەورەکە دابەش کراوە.
یەکێک لە ئەندامانی ئەنجومەنی پاژین لەو پێوەندییەدا گوتی: کتێبێک لەسەر گرینگیی ژینگەپارێزیو توورەکەی خام بەشێک لەو خەڵاتانە بوون. ئەو دەڵێ بیرۆکەی توورەکەی خام ئەوەیە خەڵک فێر ببن کاتێک ئەچن بۆ کڕینی شتو مەک بۆ بازاڕ، لە گەڵ خۆیان بیبەنو داوای تورەکەی نایلۆن لە دوکاندارەکان نەکەن تا ڕادەی بەکارهێنانی ئەو نایڵۆنە کەم ببێتەوە کە هۆی پیسبوونی ژینگە زۆرتر نایڵۆنەو ئەو توورەکە خامە بۆ چەندەها جار دەکرێ کەڵکی لێ وەوگیرێ و لە زۆربەی وڵاتانی ئوروپاییش ئێستا بووەتە باو.