سەندیكای نیشتمانیی كرێكارانی ئەڵمان بە ٦ ملیۆن ئەندامەوە و لە بەیاننامەیەکدا داوای دەستبەجێ ئازادکردنى مامۆستایان و فەرهەنگییان و کرێکارانى زیندانیکراو لە ئێران دەکات.
چەندین مانگە دەیان کرێکار و مامۆستا لە لایەن هێزە سەرکوتکەرەکانى کۆمارى ئیسلامییەوە دەسبەسەر کراون کە بۆ مافە سەرەتاییەکانى خۆیان ڕژانە سەر شەقام و داواى مووچەکانیان کرد.
لەو بەیاننامەیەدا هاتووە کە دەسەڵاتدارانى کۆمارى ئیسلامى، لە جیاتی قسەکردن و جێبەجێکردنى داوکارىی مامۆستایان و کرێکارانی مانگرتوو و ناڕازی، سەرکوت و دەسبەسەریان دەکەن.
ئەم هەموو سەرکوت و گوشارە تەنیا لەبەرئەوەیە کە کرێکاران و مامۆستایان داواى مافی خۆیان سەرەتایی خۆیان کردووە.
ئێمە وەک سەندیکای نیشتمانیی کرێکارانی ئەڵمان بە توندی ئیدانەی هەموو جۆرەکانی سەرکوتێکى چالاکان و کرێکاران دەکەین لە لایەن دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە.