ئاره‌ش حوسێن په‌ناهی، چالاکی کوردی خه‌ڵکی دێولان له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌کانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوه‌ته‌وه.
به‌پێێ ڕاپۆرتی کۆمه‌ڵه‌ی چالاکانی مافه‌کانی مرۆڤ له ئێران، هێزه‌کانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی ئیتلاعات له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا، پاش ئه‌وه‌ی ئاره‌ش حوسێن‌په‌ناهی، دانیشتووی ئاوایی قروچیای نزیک شاری دێولان سه‌ر به پارێزگای سنه، له تارانه‌وه بۆ ئه‌م ئاوایی ده‌گه‌ڕێته‌وه، له‌لایه‌ن هێزه‌کانی ئیتلاعاته‌وه به هۆکاری ناڕوون ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌کرێ.
یه‌کێک له ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌ی حوسێن په‌ناهی له‌م باره‌وه ڕایگه‌یاندووه، پاش ٣ ڕۆژ هه‌وڵی بێ وچان، ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٧ی بانه‌مه‌ڕ له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه له پێوه‌ندییه‌کی کورتی ته‌له‌فونی‌دا به‌م بنه‌ماڵه‌یە ڕاگه‌یاندراوە که ئاره‌ش له‌لایه‌ن هێزه‌کانی ئیداره‌ی ئیتلاعات له شاری دێولان ده‌ستبه‌سه‌ر کراوه؛ بەڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌م ئاگادار کردنه‌وه‌یه سەردانی به‌رده‌وامی بنه‌ماڵه‌ی حوسێن په‌ناهی بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ئه‌و شاره هیچ ئاکامێکی لێ نه‌که‌وتۆته‌وه‌و تا ئێستاش هیچ هه‌واڵێکیان لەسەر هۆکاری گرتن‌و شوێنی ڕاگرتنی ئاره‌ش پێ نەدراوە.
جێی ئاماژه‌یه له ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوودا چه‌ندین که‌سی دیکه‌ش له خه‌ڵکی ئه‌م ئاواییه به هکاری ناڕوون له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌کانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر کراون‌و به ناحه‌ق حوکمی ناڕه‌وایان به‌سه‌ردا سه‌پاندوون.