ڕێژیمی ئێران لە نوێترین هەوڵی خۆیدا بۆ چەوسانەوەی ژنان لە نەخۆشخانەکان پێش بە نەشتەرگەریی منداڵدان ژنان دەگرن.
هاوکات لەگەڵ گوشارەکانی ڕێژیم بۆ سەر ژنان و کچان بۆ حیجابی زۆرەملێ و ڕووبەڕووبوونەوەی گەشتی ئیرشاد لەگەڵ ئەو ژنانە، ڕێژیم ئەو جار لە هەوڵێکی نوێدا گەشتی ئیرشادی، لە نەخۆشخانەکاندا جێگیر کردووە بۆ ڕووبوونەوە لەگەڵ ئەو ژنانەی سەردانی نەخۆشخانەکان دەکەن بۆ نەشتەرگەری ژنانە و بەرگریکردن لە منداڵبوون و ژنان هاندەدەن بۆ ئەوەی کە منداڵیان ببێ.
لەو پێوەندییەدا ڕۆژنامەی “هممیهن” لە ڕاپۆرتێکدا نووسی: لەلایەن وەزارەتی تەندرووستییەوە لە نەخۆشخانەکان کەسانێک جێگیر کراون کە مۆڵەتنامەی یاساییان هەیە، ئەو ژنانەی کە تەمەنیان بۆ منداڵبوون دەبێ هان بدەن منداڵیان ببێ و ڕێگریی لەو ژنانەش بکەن کە بەدوای نەشتەرگەریی ژنانە و نەبوونی منداڵن.
لاری پوور، وتەبێژی ڕێکخراوی نیزام پزیشکی بە ڕۆژنامەی “هممیهن”ی، وت: بەو ژنانەی کە تەمەنیان زۆرە ناڵێین بۆ چێ دەتهەوێ نەشتەگەری بکەی بەڵام ئەو ژنانەی کە گەنجن و منداڵیان دەبێ پرسیار دەکرێ و دەبێ وڵامدەر بن بۆ چی نایانهەوێ منداڵیان ببێ و لەباربردنی منداڵ تەنیا بە ئیزنی دەزگای قەزایی ئەنجام دەدرێ و ئەگەر پزیشک بەنهێنی ئەو کارە بکا سزا دەدرێ.