سەرەڕای هەڕەشەکانی ڕێژیم فێستیواڵی هەڵپەڕکێی کوردی تایبەت بە پارێزگای سنە لە شاری سەقز بەڕێوە چوو.
بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان، ڕۆژی ٢٨ی پووشپەڕی ١٤٠١ی هەتاوی،سەرەڕای گوشار و هەڕەشەکانی ناوەندە ئیتلاعاتییەکانی کۆماری ئیسلامی، فێستیواڵی تایبەت بە پارێزگای سنە کە پێکهاتبوو لە هەشت گرووپ لە شارەکانی سەقز، قوروە، بانە،مەریوان و بان لەیلاخ لە پارکی مەولەوی کوردی شاری سەقز بەڕێوە چوو و لە گەڵ پێشوازیی بێ وێنەی خەڵکی ئەو شارە بەرەوڕوو بوو.