ئەندامێکی شۆڕای شاری تاران: خەڵکی ئەوەندە ناڕازین کاتێک بەرپرسێک دەبین هێرش دەکەنە سەری.
ناسر ئەمانی، ئەندامی شۆرای شاری تاران ڕووبە “مەهدی چەمران” بەڕێوەبەری شۆرای شار، بە جەختکردنەوە لە سەر بەرزبوونەوەی ناڕەزایەتیی خەڵکی ئێران لەو ڕێژیمە و بەرپرسانی ڕێژیم وتی: خەڵک ئەوەندە ناڕازین کە بەرپرسێک دەبینن هێرش دەکەنە سەری و بەشێوەیەک قسە بەو برپاسانە دەڵێن کە من لە ڕاپۆرتی گەڕەکەکاندا بەشێک لە قسەکانی خەڵکی سانسۆر دەکەم.
ئەو ئەندامەی شۆرای شار لە درێژەی قسەکانیدا وتی لەو دۆخی گرانی و بەرزبوونەوەی ڕۆژبەڕۆژی نرخی پێداویستییە سەرەتاییەکانی ژیانی ڕۆژانەی خەڵک و هەڵاوسانی ئابووریی، خەڵکی ئێران، لە دەستی ڕێژیم و بەرپرسانی گەندەڵی ئەو ڕێژیمە بەشێوەیەک وەزاڵە هاتوون کە ترسیان لە هیچ نەماوە و ڕۆژ بە ڕۆژ ئاماری خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکان بەو دۆخەی کە بۆ خەڵک خوڵقاندووە زیاتر دەبێ.