قەیرانی ئاوی خواردنەوە لە گەرمای تاقەتپڕوکێندا لە زۆربەی شار و شارۆچکە و گوندەکانی کوردستان سەریهەڵداوە.
لە ماوەی ڕابردوودا قەیرانی نەبوونی ئاوی خواردنەوە لە گوند و شارەکانی پارێزگای کرماشان ،سنە و ئیلام سەریهەڵداوە و خەڵک لە کانیاوەکان و بە تانکیی ئاوی خواردنەوە و شۆردن دابین دەکەن و ڕێژیم هێچ ئاوڕێک لەم قەیرانە کە خۆی هۆکارەکیە ناداتەوە.
لە ڕۆژانی ڕابردوودا لە شاری جوانڕۆ و سەرپێڵی زەهاو ئاوی خواردنەوەیان دەسناکەوێ و خەڵک لە مزگەوتەکان یان لە کانیاو و بەنداوەکانی دەوروبەر بە تانکی ئاو دابین دەکەن ، ئەمە لە کاتێکدایە ناوچەکانی کوردستان پڕئاون و ڕێژیم بە ڕاکێشانی ئاوی شیرینی بەنداوەکانی کوردستان خەڵکی کورد دەچەوسینێتەوە .
شایانی باسە هەر لە شاری جوانڕۆ سێ بەنداوی گەورە بە ناوەکانی “نوئیل” “زمکان” و سەدی داریان هەیە کە دەتوانێ ئاوی خواردنەوەی هەموو کوردستان دابین بکات و بەپێ زانیاری و سەرچاوەکان ئاوی ئەم بەنداوانە بۆ شارەکانی دەرەوی کوردستان ڕاکێشراوە و خەڵکی ناوچەکەش بێ بەهرەن لە ئەم بەنداوە خۆماڵیانە.