سولەیمان سالک، تەمەن ٦٩ساڵ و خەڵکی مەهاباد کە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە دەسبەسەر کراوە تا ئێستا چارەنووسی نادیارە.
بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان،پاش زیاتر لە ٢٠ڕۆژ دەستبەسەر کرانی هاوڵاتیی بەساڵاچووی خەڵکی مەهاباد بە ناوی سولەیمان سالک، تەمەن ٦٩ساڵ کە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە دەسبەسەر کراوە تا ئێستا چارەنووسی نادیارە.
ئەو هاوڵاتییە ڕۆژی سێشەممە ٧ی پووشپەڕی ١٤٠١ی هەتاوی لە ڕێگای پیرانشار-مەهاباد لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران دەسبەسەر کرا.
شایانی باسە تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەسبەسەرکران و شوێنی ڕاگیرانی ناوبراو لەبەر دەستدا نییە و چارەنووسی نادیارە.