لاوێکی کورد بە ناوی “تەها عەلی محەممەدی” خەڵکی “دەڕە شار”ی سەر بە پارێزگای ئیلام، توانی میداڵی بڕۆنزی فیزیک لە ئاستی جیهانیدا بەدەست بێنێت.
ئەم لاوە کوردە کە قووتابی قۆناغی دوا ناوەندییە دوای سەرکەوتن لە پێشبڕکێی جیهانیی فیزیک لە وڵاتی سویس توانیویەتی میداڵی قارەمانیی بڕۆنز لەو بوارەدا بۆ خۆی مسۆگەر بکات.
پێشتریش ناوبراو توانیبووی میداڵی قارەمانی لە بواری فیزیک لە ئاستی ئێراندا بباتەوە.
ساڵانە پێشبڕکێیەکانی قارەمانیی فیزیک لە ئاستی جیهاندا بەڕێوە دەچێت و لە پێشبڕکێیەکانی ئەمساڵی ئەو بوارەدا “تەها عەلی محەممەدی” توانیویەتی ببێتە براوەی خەڵاتی بڕۆنزی ساڵی ٢٠٢٢ و ئەم پێشبڕکێیە لە ٢٠ی پووشپەر هەتاکۆ ٢٣ی پووشپەر درێژەی هەبوو.