شاندێکی ڕێبەریی حیزبی دێموکراتی کوردستان بە سەرپرستی کاک حەسەن قادرزادە بەشداریکرد لە ڕێورەسمی پێشوازیکردن لە تەرمی عەلی قازی .
سەر لە بەیانی رۆژی دووشەممە٢٧ی پووشپەڕی ١٤٠١ی شاندێکی ڕێبەریی حیزبی دێموکراتی کوردستان بە سەرپرستیی کاک حەسەن قادرزادە بەشداری کرد لە رێورەسمی پێشوازیکردن لە تەرمی عەلی قازی .
ڕێوڕەسمەکە لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر و بە بەشداری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و لایەنە سیاسیەکان و کەسایەتیی حکوومی و حیزبی تێدا بەشدار بوون.