محه‌ممه‌د سدیق که‌بودوه‌ند، سەرۆکی به‌ندکراوی ڕیکخراوەی بەرگری لە مافی مرۆڤی کوردستان کە لە ۱۰ڕۆژ له‌وه پێشه‌وه مانی له خواردن گرتوه، لە دۆخێکی خراپی جەستەیی دایە.
بنەماڵەکەی که‌بودوه‌ند که توانیویانه چاویان پێ بکەوێ ده‌ڵێن که دوای مانگرتنه‌که چەند جاریان بردۆته نەخۆشخانەی زیندان‌و پزیشکی زیندان گوتویه‌تی که دەبێ واز لە مانگرتنه‌که‌ی بێنێ.
بنەماڵە‌و کەسانی نزیک بە کەبودوەند وێڕای نیگەرانیی زۆر بە نیسبەت ئەو دۆخە ده‌ڵێن کە کەبودوەند به‌هۆی مانگرتنه‌که‌ی تووشی سەره‌گێژه، تاو، داته‌پینی له‌ش، دابه‌زینی کێشی له‌ش‌و زۆربوونی ئیشی پڕوستات بۆته‌وه‌و ئەگەر چارە نەکرێ گیانی دەکەوێتە مەترسییه‌وه.
محەممەد سدیق کەبودوەند، ڕۆژنامەنووس‌و سەرۆکی بەندکراوی رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بە بەردەوامیی جەزرەبەدانی لە زیندان‌و هەروەها کردنەوەی پەروەندەیەکی دیکە لە دژی مانی لە خواردن گرتوە.
رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان لە هەواڵێک‌دا باس لەوە دەکا کە لە چوار مانگ لەوە پێشەوە پەروەندەیەکی دیکە لە دژی محمەممەد سدیق کەبودوەند کراوەتەوەو تا ئێستا سێ کۆبوونەوەی دادگاییکردنەوەی ناوبراو بە تۆمەتی هەوڵدان لە دژی ئەمنیەتی نیشتمانیی وڵات‌و تۆمەتی هەڵبەستراوی دیکە بەرێوەچووەو قازی حوکمی لەسەر داوە.
كه‌بوودوه‌ند له دوو حوكمی جیاجیادا یه‌كێكیان پێوه‌ندیی به دامه‌زراندنی ڕێكخراوی به‌رگریی له مافه‌كانی مرۆڤ‌و ئه‌وی دیكه‌یان پێوه‌ندیی به بڵاڤۆكی بابه‌تی حه‌وتوونامه‌ی “په‌یامی مه‌ردۆم”و نووسین له‌باره‌ی پرسەکانی كوردستانه‌وه هه‌یه كه سه‌رجه‌م به ١١ ساڵ زیندان مه‌حكوم كراوە.