بەبۆنەی ٢٢ی پووشپەر،ساڵڕۆژی تێرۆرکردنی دوکتور قاسملوو و هاوڕێیانی، لایەنگران و دڵسۆزانی دێموکرات لە شاری دێولان و دەوروبەری، چالاکی تەبلیغییان بەڕیوە برد.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان، ئەندامان و ئەویندارانی ڕێگا و ڕێبازی دکتور قاسملوو، لە ٣٣ یەمین ساڵرۆژی تێرۆرکردنی شەهید دوکتور قاسملوو و هاوڕییانی بەدەستی دیپلۆمات تێرۆریستەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، لە ئوتریش، لە شاری “دێولان” بە نووسینی دروشم و بڵاوکردنەوەی وێنەی ڕێبەری شەهید، پەیمانیان لەگەڵ ڕێگا و ڕێبازی دوکتور قاسملوو و شەهیدانی کوردستان نوێ کردەوە کە تا گەیشتن بە ئامانجی شەهیدان درێژەدەری ڕێگای شەهیدان بن.
لە لایەن کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە دەستخۆشیی لە ئەندامان و دڵسۆزانی دێموکرات لە شاری دێولان دەکەین و هیوای سەرکەوتنیان بۆ بە ئاوات دەخوازین.