حاجی عه‌زیز عه‌زیزخانی، که‌سایه‌تیی نیشتماندۆستی ناوچه‌ی شنۆ کۆچی دوایی کرد.
به‌پێی ڕاپۆرتی په‌یامنێری کوردستان‌و کورد حاجی عه‌زیز عه‌زیزخانی، که‌سایه‌تیی نیشتماندۆستی شنۆ ڕۆژی یه‌کشه‌ممه، ٢٦ ی بانه‌مه‌ڕ له ته‌مه‌نی ٦٤ ساڵیدا به هۆی ڕاوه‌ستانی دڵ کۆچی دوایی کرد.
حاجی عه‌زیز عه‌زیزخانی، که‌سێکی ناوبه‌ده‌ره‌وه، نیشتماندۆست، حیزبخۆشهویستو جێی ڕێز‌و حورمه‌تی خه‌ڵکی ناوچه‌ی شنۆ‌و ده‌وووبه‌ری بوو.
حاجی عه‌زیز عه‌زیزخانی ماوه‌ی ٣٠ ساڵ مامۆستای قوتابخانه‌کان بوو، هه‌روه‌ها بۆ ماوه‌ی ١٠ ساڵ به‌ڕێوه‌به‌ری ” خانه‌ی کشاورز” بوو. ئه‌و له زۆربه‌ی کاره خێرخوازییه‌کانی ناوچه‌ی شنۆ‌دا ڕۆلی ده‌ستپێشخه‌رانه‌ی هه‌بوو که ئه‌ندامه‌تی له ئه‌نجومه‌نی یارمه‌تییه خۆبه‌خشانه‌کان به نه‌خۆشه‌کانی گورچیله یه‌ک له‌وان بوو، هه‌موو ئه‌و خزمه‌تانه‌ش وایکردبوو که حاجی عه‌زیز عه‌زیزخانی که‌سێکی خۆشهویستو جێی ڕێز‌و حورمه‌تی خه‌ڵک بێ.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان به‌و بۆنه‌یه سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه‌و که‌سوکاری حاجی عه‌زیز عه‌زیزخانی ده‌کاو خۆی به به‌شداری ماته‌میان ده‌زانێ.