فەرماندەی ناوەندی گشتیی ئەرتەشی ئیسرائیل وتی: ئامادەکردنی قۆناغە سەربازییەکان بەدژی بەرنامە ناوکییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەڵێنێکی ئەخلاقییە و دەبێ جێبەجێ بکرێ.
ڕۆژی یەکشەممە ٢٦ی پووشپەڕی ١٤٠١ی هەتاوی، ئاڤیۆ کۆخاوی، فەرماندەی ناوەندی گشتیی ئەرتەشی ئیسرائیل، لە کۆبوونەوەیەکی سەربازی بەبۆنەی ناساندنی فەرماندە کۆن و نوێکانی ئەرتەشی وڵاتەکەی، وتی: ئامادەکردنی قۆناغەکانی پشتیوانیی شەڕ بەدژی ڕێژیمی ئێران ئەرکێکە کە دەبێ لە ساڵەکانی داهاتوودا حەتمەن جێبەجێ بکرێ، بە تایبەت لەوانەیە بە هەنگاوەکانی بەرنامەی ناوکیی کۆماری ئیسلامیی ئێران بکەوینە ژێر هەڕەشەوە لەلایەن تارانەوە و بۆیە ئەرتەشی ئیسرائیل بە تەواوی خۆی بۆ قۆناغی شەڕ بەدژی بەرنامە ناوکییەکان و خودی سیستمی کۆماری ئیسلامی ئامادە دەکا.
ناوبراو هەروە لە درێژەدا وتی: دەوڵەتی ئیسرائیل بە پێداگریی خۆی، خەریکە خۆی بۆ هەنگاوە سەربازییەکان بە دژی ڕێژیمی ئێران ئامادە دەکا و دەبێ خۆشمان بۆ هەموو سێناریۆیەک ئامادە بکەین و ئامادەیی ئەرتەشی ئیسرائیل بۆ هێرش کردنە سەر بەرنامە ناوکییەکانی ڕێژیمی ئێران پلانی بۆ دانراوە و لە ناوەندی ئامادەیی ئەرتەشی ئیسرائیل خەریکە دەچێتە بواری جێبە کردنەوە و هەموو شێوەکانی هێرشی سەربازییش لە خۆی دەگرێ.