خاتوو حەلیمە عەبدوڵڵازادە، خاتوونێکی حیزبدۆستو نیشتمانپەروەری خەڵکی (قەڵات)ی ناوچەی سارم و میرقاز سەر بە مهاباد کۆچی دوایی کرد.
خاتوو حەلیمە ژنێکی دڵسۆزو نیشتمانپەروەر و پێشمەرگە خۆشەویست بوو. ئەو لەگەڵ ئەوە کە لەمێژ ساڵ بوو مێردەکەی کۆچی دوایی کردبوو و سەرپەرستی بنەماڵەکەی خۆی کەوتبووە سەرشانیو دەبوایە هەم دایک بێو هەم بابو کوڕو کچەکانی پێبگەیەنێ، بەڵام قەت لە هاوکاریکردنی هێزی پێشمەرگەو کادرەکانی حیزب کە لەو ناوچەیەدا کاری حیزبیان دەکرد غافڵ نەبو.
خاتوو حەلیمە لەسەر وەزعیەتی ژیانیڕا هەموو کات دەرگای ماڵەکەی بەڕووی پێشمەرگەو کادرەکانی حیزبدا کراوە بوو و ماڵەکەی شوێنێکی ئەمینو جێگای متمانە بوو. ئەو هاوکاریو حیزب خۆشەویستیە کاریگەریی لەسەر منداڵەکانیشی هەبوو، ئەوە بوو کە یەکێک لە کچەکانی بە ناوی خانزاد فەرامەرزی تێکەڵ بە ڕیزەکانی پێشمەرگە بوو، ئەوەش بوو بە هۆکارێکی دیکە کە دایە حەلیمە زیاتر لە جاران ئەرک باوێتە سەر شانی خۆی بۆ خزمەت بە حیزبو نیشتمانەکەی.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان بەو بۆنەیە سەرەخۆشی کە بنەماڵەو کەسوکاری خاتوو حەلیمە دەکاو بۆی بە بەشداری خەمیان دزانێ.