• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

بڕیارێکی گرینگ لە مێژووی دادئەستێنی‌دا

بەرواری بڵاو کردنەوە 2022/07/17
جۆری بابەت: ئێران, سیاسی

ئامادەکردنی: حەمەڕەسووڵ کەریمی

دواجار حەمید نووری بەرێوەبەری کوشتاری ساڵی ١٣٦٧ی هەتاوی زیندانی هەتاهەتایی بۆ بڕایەوە. ئەو بڕیارە بەپێی یاسای وڵاتی سوئێد بەرزترین حوکمە کە قازییەکانی دادگا دەیانتوانی بۆ حەمید نووریی دەر بکەن.

توماس ساندر، قازی دادگایی حەمیدی نووری ڕایگەیاند کە تاوانبار حەمید نووری بە تاوانی بەشداریی ڕاستەوخۆ لە کوشتار و ئێعدامی زیندانیانی سیاسی لە هاوینی ساڵی ١٣٦٧ی هەتاوی دا بە زیندانی هەتا هەتایی مەحکووم کرا.

ڕۆژی پێنج شەممە ٢٣ی پووشپەری ١٤٠١ی هەتاوی لە پڕێس کۆنفرانسێکی مێدیایی دا قازی پەروەندە و کەیسی حەمید نووری ڕایگەیاند کە «حەمید نووری دەستی تایبەتی هەبووە لە حوکم و ئێعدامی زیندانیانی سیاسی دا و لە پلەی جێگری دادستان لە گرتووخانەی گەوهەر دەشتی کەرج، تاران دا ڕۆڵی سەرەکی هەبووە و بە هاوکاری لەگەڵ کاربەدەستانی ئێران لەو ڕەشەکوژی و ئێعدام و کۆمەڵ‌کوژی‌یەدا بەشداری کردووە و ڕۆڵی سەرەکی گێڕاوە.»

قازی ئەو پەروەندەیە لەو پەیوەندی‌یە دا گووتی: «بەڵگەکان نیشان دەدەن کە تاوانبار حەمید نووری بە شێوەی هاوبەش و بە هاوکاری کەسانی دیکە، لە خوڵقاندنی ئەو جینایەتە دا دەستی باڵای هەبووە. ئەو بە ناوی خوازیار و لە پلەی بەڕێوەبەر و بەرپرس و جێگری دادستان دا، بە دەستی خۆی زیندانی‌یەکانی بۆ کۆمیتەی ئینقلاب و شوێنی ئێعدامەکان بردوون.»

حەمەڕەسووڵ کەریمی

لە درێژەی ئەو پڕێس کۆنفرانسە مێدیایەدا قازی دادگای حەمید نووری گووتی: ئەو زیندانیانەی کە لە گرتووخانە دابوون بەشێکی بەرچاویان بە تاوانی ئەندام بوون لە ڕێکخراوی موجاهدین و حیزبە چەپەکان دا گیرابوون. کوشتن و ئێعدامی زیندانیان بە گشتی پێشێل کردنی یاسا نێونەتەوەی‌یەکانە و هەر بۆیە ئەو کوشتارە بە قەتڵ ئاژمار دەکرێ و قاتڵیش دەبێ محاکمە بکرێ و لە ئاکام دا حوکمی هەتا هەتایی زیندان کە بەرزترین حوکمە لە وڵاتی سوئێد بە پێی بەڵگە و شاهیدەکان بۆ تاوانبار حەمید نووری بڕاوەتەوە.

لە کۆتایی قسەکانی دا قازی دادگای حەمید نووری گووتی کە تاوانبار حەمید نووری دوای کێشانی زیندانی هەتا هەتایی لە وڵاتی سوئێد دەر دەکرێ و هیچ کات ناتوانی سەفەر بۆ وڵاتی سوئێد بکاتەوە*.

دواتر قازی ئەو پەروەندەیە ڕایگەیاند کە بۆ هەر یەک لە ئەندامانی بنەماڵەی قوربانیان و ئێعدامیان دەبێ قەرەبوو لەبەرچاو بگیرێ و٤٠ هەزار کڕۆنی سوئێدی قەرەبوو بۆ ئەندامانی ئەو بنەماڵانە دیاری کراوە.

لە ماوەی دادگایی حەمید نووری دا ژمارەیەکی زۆر لە دژبەرانی کۆماری ئیسلامی و ئەندامانی بنەماڵەی ئێعدام کراوەکان بە گشتی نەتەوەکانی ئێران لە بەردەم دادگای ستۆکهۆڵم کۆببوونەوە و داوای بەرزترین و زۆرترین سزایان بۆ تاوانبار حەمید نووری دەکرد.

 

ئەو بەڵگانە چی بوون کە بۆ دادگای تاوانبار حەمید نووری لە بەر دەست بوون؟

هەوڵی لێبڕاونەی قازییەکان و وەکیلی بنەماڵەی قوربانی‌یەکان لەو دادگایە دا لە سەر دوو خاڵی سەرەکی بوو، یەکەمیان سەلماندنی ڕووداوی کۆمەلکوژی و ئێعدامی بە کۆمەڵی زیندانیانی سیاسی لە هاوینی ساڵی ١٣٦٧ی هەتاوی دا، دووهەمیان ڕۆڵی تاوانبار حەمید نووری لە ئێعدامی زیندانیانی سیاسی دا.

١ ـ وتە و قسەی شاهیدەکان، پشت بەستن بە کتێب و نووسراوەکانی کە پێش گیرانی حەمید نووری لە لایەن زیندانیانی دیکەوە نووسرا بوو و ئاماژە بە ناو و ڕۆڵی ناوبراو کرا بوو و هەروەها ئەو بەڵگانەی کە وەک نووسراوە ڕۆڵی تاوانبار حەمید نووری‌یان پشت ڕاست دەکردەوە.

٢ ـ قازییەکان و وەکیلەکان بە پشت بەستن بە بەڵگەی جۆراوجۆری وەک فتوای ڕوح‌اللە خومەینی دامەزرێنەری کۆماری ئیسلامی ئێران لە سەر پێداگری بۆ ئێعدامی ئەندامانی موجاهدین، فایلی دەنگی و کتێبی حوسێن عەلی مونتەزیری، قائم‌مقام ڕێبەری، فایلی دەنگی ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆک کۆماری ئێران و ئەندامی ” هەئیەتی مەرگ” و دەیان بەڵگە و نووسراوەی دیکە کە نیشانیان دەدا کە ئەو ئێعدام و کۆمەڵکوژی‌یە لە ئێران دا بەڕێوە چووە.

حەمید نووری لە وەڵام دانەوەی دادگا دا وەک بەرگری لە خۆی گووتبووی کە لە کاتی ڕوودانی ئێعدامەکان دا لە پشووی بنەماڵەیی بووە و هەر لە بنەڕەت ڕا نکۆڵی لە ئێعدامی بە کۆمەڵی ساڵی ١٣٦٧ هەتاوی دەکرد. ناوبراو ئیدیعای دەکرد کە ئەو کەسانەی کە وەک ئێعدامی ناویان هاتووە لە کاتی عەمەلیاتی چەکداری ” فروعی جاویدان و مورساد” دا کوژراون.

 

هەڵوێستی حکوومەتی ئێران لە ئاست دادگایی حەمید نووری

بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران و یەک لەوان کازم غەریب ئابادی جێگری بەرپرسی نێونەتەوەیی بەشی قەزایی ئێران، پێشتر وەک هەڕەشە ڕایگەیاند بوو کە حکوومەتی ئێران ئەو کردەوەیەی دادگای سوئێدی سەبارەت ” محاکمە کۆماری ئیسلامی ئێران” بۆ تەحەموول ناکرێ و ڕایگەیاند بوو کە سەبارەت بە دادگای حەمید نووری دژ کردەوەی بەرامبەر وڵاتی سوئێد دەبێ.

هەر لەو پەیوەندی‌یەدا، حکوومەتی تاران وەک دژکردەوە بە دادگایی حەمید نووری لە سوئێد، هەڕەشەی کرد بوو کە ئەگەر دادگای حەمید نووری کۆتایی پێ نەیە، ئەوە حوکمی ئێعدامی دوکتور و لێکۆلەر ئەحمەدڕەزا جەلالی کە هاووڵاتی ئێرانی ـ سوئێدی‌یە و ئێستا لە زیندانی کۆماری ئیسلامی دایە بەرێوە دەبا.

ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی حوکمی حەمید نووری، بەرپرس و قازی زیندانی گەوهەر دەشتی کەرەجی ڕەد کردەوە و گووتی کە ئەو حوکمە، هەر لە بنەڕەت ڕا جێگای پەسەند و قەبووڵ نییە و ئەو هەڵوێستەی دادگای سوئێد زۆر بە تووندی مەحکووم دەکەین.

حەمید نووری ڕۆژی ٩ی نوامبری ٢٠١٩ لە فرۆکەخانەی ستۆکهۆڵم بە بڕیاری دادگای بەرزی سوئێد بە تاوانی بەشداری کردن لە ” کۆمەڵکوژی و ئێعدامی زیندانیانی سیاسی ” لە لایەن پۆلیسی سوئێدەوە گیراو ڕەوانەی گرتووخانە کرا.

لە هاوینی ساڵی ١٣٦٧ی هەتاوی دا هەزاران زیندانی سیاسی کە زۆربەیان ئەندام و لایەنگری ” ڕێکخراوی موجاهدین” و هەروەها ئەندام و لایەنگری حیزبە چەپەکان بوون بە بڕیار و ئەمری خومەینی ئێعدام کران.

بە گشتی لە دادگای حەمید نووری دا کە ٩٢ جەلەسە درێژەی کێشا، لە سەرووی ٦٠ کەس وەک شاهیدی ئەو ڕۆژە ڕەشانە بەشداریان کردبوو و هەموویان کۆک بوون لە سەر ئەوە کە حەمید نووری بە ناوی خوازیاری “عەبباسی” لە کاتی خوڵقاندنی ئەو جینایەتە دا وەک قازی و حوکمدەری زیندانی گەوهەر دەشتی کەرەج لە ئێعدام و کۆمەڵکوژی زیندانیانی سیاسی دا ڕۆڵی سەرەکی هەبووە و بەشداری ئەو جینایەتەی کردووە.

 

تێ‌بینی:

حوکمی هەتا هەتایی لە سوئێد زۆرجار دوای ١٨ تا ٢٥ ساڵ زیندانی کۆتایی پێ دێ و هەر بۆیەش لەم ڕاپۆرتە دا باس لەوە کراوە کە دوای کۆتایی زیندانەکەی لە وڵاتی سوئێد دەر دەکرێ.

 

تاگی بابەت: حەمید نووریحەمەڕەسووڵ کەریمیدادئەستێنیکوشتاری بەکۆمەڵی زیندانییانی سیاسی

بابەتی هاوشێوە

ئێران

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30
ئێران

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30
ئێران

دەسبەسەرکردنی شارۆمەندێکی ئاڵمانی لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە

ڕێکەوتی 2022-08-29

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist