دوو هاوڵاتیی خەڵکی شاری مەهاباد لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.
ڕۆژی شەممە ٢٥ی پووشپەڕی ١٤٠١ی هەتاوی.
دوو هاوڵاتیی خەڵکی گوندی “لەج” سەر بە شاری مەهاباد بە ناوەکانی “تاهیر کەتانی” تەمەن ٤٣ ساڵ و “ئەمیر بابۆلی” تەمەن ٤٠ ساڵ لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای ڕێژیمەوە لە مەهاباد دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرانەوە.
شایانی باسە کە هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران کاتژمێر ٦ی بەرەبەیان هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەم دوو کەسە و بەبێ پیشاندانی هیچ بەڵگەیەک ئەو دوو کەسەیان دەسبەسەر کردووە و ماڵەکانیشیانیان پشکنیوە.