لە حاڵێكدا كۆمەڵێك لە بەڕێوەبەرانو كاربەدەستانی ڕێژیم بڕی ٥٠٠ میلیۆن تمەن وام وەردەگرن، بەڵام ڕێگری لە پێدانی وامی ١٠ میلیۆنی بۆ ژن هێنانی لاوەكان دەكرێ.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی “همشهری” لە ئێران هەر بەڕێوەبەرێك بە بیانووی جۆراوجۆری وەك وامی پێویستو كڕینی ماشێنو خانووبەرە، سەرجەم زیاتر لە ٥٠٠ میلیۆن تمەن، بە قیستی درێژماوەو بەبێ سوود وامی پێ دەدرێ، بەڵام هەر دوو حەوتوو لەمەوبەر بەڕێوەبەرانی بانكی ناوەندی ڕایانگەیاند كە پووڵی ئەوەیان نییە تا وامی ١٠ میلیۆن تمەنی بە لاوان بدەن.
وڵامی “نا”ی بانكی ناوەندی بە جێبەجێ كرانی زۆر بوونی وامی ژنهێنان لە 3 میلیۆنەوە بۆ ١٠ میلیۆن تمەن، پاش ئەوە هاتە گۆڕێ كە لە سەرەتای ئەم مانگەدا نوێنەرەكانی مەجلیس لە چوارچێوەی پەسند كرانی لایحەی بوودجەی ساڵی ٩٥بڕیاریان دا وامی پێكەوەنانی ژیانی هاوبهشی هەركام لە ژنو مێرده لاوهکان لە ٣ میلیۆنەوە بۆ ١٠ میلیۆن تمەن زیاد بكرێ، بەڵام دەوڵەت و دوابەدوای ئەویش بانكی ناوەندی سەرینی خاترجەمییان لەبن سەری لاوەكانی ئەم وڵاتە نا و ڕایانگەیاند هیچ پووڵێكیان بۆ پێدانی وامی ١٠میلیۆن تمەنی لەبەر دەستدا نییە.