٤٦ ئاوایی پارێزگای ئیلام ئاوی خواردنەوەیان نییهو بە شێوەی گەڕۆك ئاویان بۆ دهبرێ.
نوروڵلا تەیمووری، بەڕێوەبەری گشتیی شیركەتی ئاو و زێراوی ئاواییەكانی پارێزگای ئیلام وێڕای پشتڕاستكردنەوەی ئەم هەواڵە گوتی: زۆرترین ئاستی گواستنەوەی ئاو بە شێوەی گەڕۆك لە پارێزگای ئیلام پێوەندی بە گوندهکانی دهوروبهری ئیلام، چەرداولو دێهلۆرانەوە هەیە.
ناوبراو لە درێژەدا گوتی: ساڵی ڕابردوو ٥٦ ئاوایی ئاوی خواردنەوەیان بە ماشێن بۆ دەگواستنەوە، بەڵام ئەمساڵ ژمارهی ئەم ئاواییانە بۆ ٤٦ ئاوایی لە كەمی داوە.
تەیمووری لە درێژەی قسەكانیدا گوتی زۆرترین كێشەی ئاوی خواردنەوە لە ئاستی گوندەكانی ئەم پارێزگایەدا بۆ ڕزینو له کهلککهوتنی هێڵەكانی ئاوگواستنەوە دەگەڕێتەوە كە بەهۆی سێڵاوی دوایین ڕۆژەكانی مانگی خاكەلێوەی ئەمساڵ ئەم كێشانە زیاتریش بوون.
ناوبراو وێڕای ئاماژە بە پرۆژەكانی ئەم شیركەتە كە ئێستا خەریكن كاریان لەسەر دەكەن، گوتی: لە ئاوایەكانی ئەم پارێزگایەدا ٢٦ پرۆژەی ئاوگەیاندنیان به دهستهوهیه كە بۆ بە جێبهجێکردنیان زیاتر لە ٩ میلیارد تمەن بوودجە پێویستە