سێ هاوڵاتیی دیکەی کورد لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر و ڕەوانەی شوێنێکی نادیار کران.
ڕۆژی هەینی ٢٤ی پووشپەڕی ١٤٠١ی هەتاوی، هێزە دژە مرۆییەکانی سەر بە ئیتلاعاتی سپای تێرۆریستی پاسداران، پاش بانگهێشتی دووبارەی “زانیار حەسەنزادە” مێرمنداڵی تەمەن ١٦ ساڵەی خەڵکی گوندی “بابخاڵاو”ی شاری “شنۆ”یان دەسبەسەر کرد.
لە لایەکی دیکەوە سەرلەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ٢٢ی پووشپەڕ، هاووڵاتییەکی دیکەی کورد بە ناوی “یووسف ڕەحمانی” خەڵکی گوندی “خۆرشتـ”ـی شاری شنۆ، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.
هەروەها ڕۆژی چوارشەممە ٢٢ی پووشپەڕی ئەمساڵ ، هێزەکانی ڕێژیم هاوڵاتییەکی کوردیان بە ناوی “موعین ئەبووبەکری” کوڕی محەممەد خەڵکی شاری پیرانشار دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگواست.