لە سەدەمین ساڵڕۆژی ئیمزاکردنی په‌یماننامه‌ی سایکس_ پیکۆ، کە دابەشبوونهوهی کوردستانی لێکەوەتەوە، کورده‌کانی دانیشتووی ئوتریش، لە ڕیپێوانێکدا بێزاریی خۆیان له‌و په‌یماننامه‌یه ده‌ربڕی.
له‌و خۆپیشاندانه چه‌ند سه‌د که‌سییه‌دا که ئه‌ندامانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان له‌و وڵاته به گهرمیو گوڕی تێیدا به‌شدار بوون، خۆپیشانده‌ران سه‌ره‌تا له ناوه‌ندی شاری ڤییەن کۆبونەوەو لە ڕێپیوانێکدا به‌ره‌و بینای سەفاڕەتی فەرانسە لەم شارە وه‌ڕێ کهوتنو لەوێ هەیئەتیك پەیامی خۆپێشاندەرانی گەیاندە باڵوێزخانه‌ی فه‌ڕانسه له‌و وڵاته.
له وڵاتی ئاڵمانیش به هه‌زاران که‌س له ئاکسیۆنێکدا که لە ژیر ناوی ” ڕوژیک بۆ سەربەخویی و کوتاییهێنان به په‌یماننامه‌ی دابه‌شکردنی کوردستان” به‌ڕێوه‌چوو، داوای هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی په‌یماننامه‌ی سایکس پیکۆو دروستبوونی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی کوردستانیان کرد.
هه‌روه‌ها له وڵاتی “سویس”یش له خۆپیشاندانێکی هاوشێوه‌دا که ئه‌ندامانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان تێیدا به‌شدار بوون، داوایه‌کی هاوشێوه کرا.