هونه‌رمه‌ند حەمە مەلا، گۆرانیبێژو بەندبێژی نیشتمانپەروەرو نەتەوەیی ناوچه‌ی مه‌ریوان کۆچی دوایی کرد.
شەوی شەممە لەسەر یەکشەممە، ٢٦ی بانەمەڕ، هونەرمەندی گۆرانیبێژ، “حەمە مەلا” کە ماوەیەکی زۆر بوو بەهۆی نەخۆشی لەژێر چاودێریی پزیشک‌یدا بوو، لە نەخۆشخانەی شاری مەریوان کۆچی دوایی کرد‌و ته‌رمه‌که‌ی بە بەشداری کۆمەڵێکی زۆر لە هونەرمەندان‌و ئەدیبان‌و نووسەران‌و خه‌ڵکێکی زۆری شاری مەریوان‌و ناوچەکانی دیکەی رۆژهەڵاتی کوردستان به خاک سپێردرا.
هونەرمەندی “حەمە مەلا” ساڵانێکی دوور‌و درێژ خزمەتی هونەرو فۆلکلۆری کوردی کرد‌و دەیان بەرهەمی پێشکەش بە پاشخانی هونەریی نه‌ته‌وه‌که‌ی کردوە.
گۆرانیێبێژ، شاعیر، بەندبێژو نوکتەزان، مامۆستا محەمەد ئیزەدی، کوڕی مەلا عەبدوڵای بادەڵان، ناسراو بە “حەمە مەلا” ساڵی ١٣٣٢ لە گوندی میراوای مەریوان له دایک بوو. ئه‌و له ته‌مه‌نی ١٦ ساڵی‌دا بە گۆرانی گوتن لە جەژنی ١١ی ئازاری ١٩٧٠ لە شاری پێنجوێن، ژیانی هونەریی دەست پێ‌دەکاو لە ماوەیەکی زۆر کەم‌دا لە ناوچەی شلێرو خاومیراوا ناوبانگ دەرده‌کا.
“حەمەمەلا”ی هونه‌رمه‌ند جیا له ده‌نگخۆشی شێعری زۆربەی هەرە زۆری گۆرانییەکانی، بۆ خۆی هۆنیونیەوەولایەنێکی دیکه‌ی ناوبانگی مامۆستا حەمەمەلا؛ قسەی نەستەق‌و نوکتەی خۆش‌و مەتەڵ‌و چیرۆکە شیعرە فوکاهیەکانیە، وەک: هەنگ بڕین، ڕێویەڕاو، سەنگ کولیەی بزن، کیسەڵ‌و کەروێشکەڕاو.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان به‌و بۆنه‌یه سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه‌و که‌سوکاری هونه‌رمه‌ند “حه‌مه مه‌لا” ده‌کاو خۆی به به‌شداری ماته‌میان ده‌زانێ.