به هاتنه‌وه‌ی وه‌رزی گه‌رما له حاڵێک‌دا جارێکی دیکه‌ش ئاگر خۆی له دارستانه‌کانی ئیلام مات کردوه که ئیمکاناتی ئاگرکوژێنه‌وه‌ی ئه‌و پارێزگایه‌ی کوردستان له چاو ساڵانی پێشوو هیچ فه‌ڕقێکی نه‌کردوه.
ئاگرو سووتان یه‌کێک له هۆکاره هه‌ره سه‌ره‌کییه‌کانی فه‌وتانی دارستانه‌کانی ئیسلام له چه‌ند ساڵی ڕابردوودا بووه، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌مووه زیان‌و زه‌ره‌ره ماڵی‌و ژینگه‌پارێزییه ئێستاش له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه هێلێ کۆپته‌رێکی ئاگرکوژێنه‌وه به ئیلام ڕه‌وا نه‌بیندراوه.
پشتگوێ خستنی پارێزگای ئیلام‌و بێبه‌ری‌کردنی له ئیمکاناتی ئاگرکوژێنه‌وه له حاڵێک دایه که ساڵی ڕابردوو دارستانه‌کانی ئه‌و پارێزگایه زیاتر له ٣٥ جار ئاگریان گرت‌و به‌و هۆیه‌وه زیاتر له ١٥٠٠ هێکتار داربه‌ڕوو سووتان.
شایانی باسه پارێزگای ئیلام ٦٤٠ هه‌زار هێکتار جه‌نگه‌ڵی هه‌یه که سه‌دی ٩٠ی ئه‌و جه‌نگه‌ڵه دار به‌ڕوون، به‌ڵام له ماوه‌ی ساڵانی ڕابردوودا نه‌خۆشی‌و ئاگر به هه‌زاران هێکتار له‌و لێره‌واڕانه‌ی له به‌ین بردوه.