کاربه‌ده‌ستانی ئیلام ده‌یانه‌وێ زیندانی ئه‌و شاره بۆ ده‌ره‌وه‌ی شار بگوازنه‌وه، به‌ڵام دوای ١٢ ساڵ له بڕیاری دروستکردنی زیندانی نوێ هێشتا نیوه‌ی کاره‌کانی نه‌کراون.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی زیندانه‌کانی ئیلام ده‌ڵێ قۆناغی یه‌که‌می دروستبوونی زیندانه نوێیه‌که‌ی ئیلام ئاخری‌و ئۆخری ئه‌و ساڵ ته‌واو ده‌بێ، به‌ڵام ته‌واوبوونی یه‌کجاریی دروستبوونی زیندانه‌که ٢٢ میلیارد تمه‌نی پێویسته.
ئه‌کبه‌ر موحببی ده‌ڵێ زیندانی ئێستای شاری ئیلام له چه‌قی ئه‌و شاره هه‌ڵکه‌وتوه‌و له‌به‌ر بابه‌تی ئه‌منیه‌تی‌و هه‌روه‌ها ئه‌و زه‌حمه‌تانه‌ی زیندان بۆ خه‌ڵکی نێوشاری دروست کردوه، ده‌بی ئه‌و زیندانه له نێوه‌ڕاستی شار بگوازرێته‌وه.
ئه‌و گوتی کاری دروستکردنی زیندانی نوێ له ساڵی ٨١ی هه‌تاوییه‌وه به پێشبینیی ٦ میلیارد‌و ٥٠٠ میلیۆن تمه‌ن ده‌ستی پێکردو قه‌رار بوو له ماوه‌ی دوو ساڵ‌دا ته‌واو بکرێ، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی بودجه‌که‌ی له کاتی خۆی‌دا نه‌درا، ئێستا دوای ١٣ ساڵ ته‌نیا نیوه‌ی کاره‌کانی کراوه.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی زیندانه‌کانی ئیلام ده‌ڵێ ئه‌و زیندانه‌ی قه‌رار بوو به ٦ میلیارد تمه‌ن دروست بکرێ، ئێستا ته‌نیا نیوه‌ی ته‌واو بووه‌و نیوه‌که‌ی دیکه‌ی 22 میلیارد تمه‌نی پێویسته که به سه‌رنجدان به کێشه‌و قه‌یرانی ماڵیی ئێستای وڵات زۆر زه‌حمه‌ته به‌و زووانه پێی بدرێ.