ئەندامانی نهێنی و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە دەیان گوندی شاری سنە بە بۆنەی ٢٢ی پووشپەڕ، ساڵڕۆژی شەهید کردنی دوکتور قاسملوو و هاوڕییانی لە ڤییەن پێتەختی ئۆتریش بەدەستی تێرۆریستانی کۆماری ئیسلامی، چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.
بە پێی هەواڵی گەیشتوو لە کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە ڕۆژی ٢١ی پووشپەڕ ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە نێوخۆی وڵات و لە گوندەکانی دەوروبەری شاری سنە بە هەڵواسینی وێنەی دوکتور قاسملوو و نووسینی دروشمی تایبەت بەو ڕۆژە پەیمانی وەفاداری و تێکۆشانیان لە ڕێگا و ڕێبازی دێموکرات و دوکتور قاسملوودا نوێ کردەوە.
ئەو گوندانەی کە چالاکیی تەبلیغیی تێدا کراوە بریتین لە:کێلک، سێڕیانی بۆرەوان و نەڕان، شینە مویینە، دووڕێیانی قەسریان،شارەکی سمان و گوندی سمان،هوالە،دووڕای سمان و نەڕان، ئاواییەکانی لەنجاوا، گڕاوا، زروان،قەسریان،ئاڵیاوا و کانی سواران.
لە لایەن کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە دەسخۆشیی لە هاوڕییانمان لە نێوخۆی وڵات دەکەین و دەستی ماندوو بوونیان دەگوشین.