بەشێک لە مامۆستایانی ئایینیی شاری پیرانشار بۆ پشتیوانیی لە مامۆستایەکی ئایینی دەسبەسەر کراو لە بەردەم ناوەندی ئیسلامیی ڕێژیم لەو شارە کۆبوونەوە و داوای ئازادکردنی ئەو مامۆستایەیان کرد.
ڕۆژی سێشەممە ٢١ی پووشپەڕی ١٤٠١ی هەتاوی، ژمارەیەک لە مامۆستایانی ئایینیی بۆ پشتیوانی لە مامۆستا “یۆنس نۆخاهـ ” مامۆستای ئایینی شاری پیرانشار، لە بەر دەرگای “ناوەندی ئیسلامی”ـی ڕێژیم لەو شارە لەگەڵ بەرپرسانی ئەو ناوەندە کۆ بوونەوە و لەو کۆبوونەوەدا جەختیان لەسەر ئازادکردنی مامۆستا یوونس نۆخاهـ کرد.
ویرای ئەوەکە کە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە هەڕەشەی تووند کراوە کە کەمپەین بۆ ئازادکردنی مامۆستا یۆنس دانەندرێ بەڵام چالاکانی ئەو بوارە بێ گوێدانە هەڕەشەکان کەمپەینێکیان بۆ ئازادی ناوبراو کردەوە و بووە هۆی ئەوەیکە لە ناوەندی ئیسلامیی ڕێژیم لە پیرانشار بڕیار دراوە کە بە زووترین کات کیشەی مامۆستا یۆنس چارەسەر و ئازاد بکرێ.
شایانی باسە کە مامۆستا یۆنس وەک مامۆستایی ئاینیی و وانەبێژی فێرگەی سەلاحەددینی ئەییووبی چەندین ساڵە خەریکی خزمەت بە فەقێ و خەڵکی ناوچەکەیە، لەبەرانبەر ڕاگەیاندنی کاتی جەژنی قوربان بێ هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەسبەرسەر کراوە و چارەنووسی نادیارە.