ڕێژیم بە هاندانی پانتورکەکانی سەر بە ڕێژیم هەوڵی گۆڕینی دێموگرافیای ناوچە کوردییەکانی ورمێ دەدا
لە ڕۆژانی ڕابردوو دا دوو هۆزی کورد و تورک لە ناوچەی ماکۆ لە سەر لەوەڕگە دەبێتە کێشەیان و ڕێژیم کەڵکاژۆ لەم ئاژاوە دەگرێت و پانتورکەکانی سەر بە خۆی هاندەدا دژ بە کوردەکان و ناوچەی ئاواچیقی ماکۆ لە خاکی کوردستانە لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە داگیر دەکرێ و خەڵکی تورکی لێ نیشتەجێ کراوە.
سپاە و ئیتلاعاتی ڕێژیم لە شاری ماکو، کوردەکانیان ناچار کردووە کە دەست لەو شوێنانە بکێشن کە خاکی خۆیانە و بە زەبری هێز کۆچیان پێکردوون .
شایانی باسە کە ڕێژیم ساڵانێکە هەوڵی گۆڕینی دێموگرافیای کوردستان بە تایبەت پارێزگای ورمێ دەدا و سەبارەت بەم بابەتە ویدیو و وێنەگەلێک لە میدیا کۆمەڵایەتیکان بڵاو بوەتەووە کە پانتورکەکانی رێژیم دەسیان داوە بە هەڕەشە و گوڕەشە دژ بە خەڵکی کوردی ئەم ناوچە و ئەم کۆچە زۆرە ملێیەی کوردەکانیان ناو ناوە “هەڵاتنی تێرۆریستەکان” لە ناوچەی ئاواجیق.