کۆنسێرتی شاری قورووەی هۆنەرمەند حوسێن سەفامەنش بە هەڕەشە و لە ژێر گوشاری ڕێژیمدا هەڵوەشایەوە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار و نێزیک لە حوسین سەفامەنش ڕایگەیاندووە کە لە ژێر گوشاری هێزەکانی رێژیم و بە تایبەت ئیتلاعاتی سپا کۆنسێرتی شاری قورووە هەڵوەشێندرایەوە و ئیزنیان بەم گروپە هۆنەرییە نەداوە ئامادەکاری بۆ کۆنسێرتەکەیان لە شاری قورووە بکەن .
بڕیار وابوو ڕۆژی ٢٤ی پوووشپەڕی ئەمساڵ هۆنەرمەند سەفامەنش لە شاری قورووە کۆنسێرتێک بەڕێوەبەرێ کە بە هۆی هەڵویستی و هەڵوەشاندنەوەی کۆنسێرتی شاری مەریوان لە ڕۆژی ٢٢ی پووشپەڕ کەوتە بەر ڕقی هێزەکانی ڕێژیم و ئیزنی بەڕێوەچوونی کۆنسێرتی لە قوروە پێ نادرێ و ئەمەش وەکوو تۆڵە کردنەوەی ڕێژیمە لە ناوبراو.