لە سەفەرەکی جەو بایدن بۆ ئیسرائیل، هەردوو وڵاتی ئەمریکا و ئیسرائیل، جەختیان لەسەر ئەوە کردەوە کە نابێ بە هیچ شێویەک ڕێگە بە ڕڕێژیمی ئێران بدرێ دەستی بە چەکی ناوکیی ڕابگا.
بەپێی ڕاپۆرتی “جێروزاڵم پۆست” ڕۆژی سێشەممە ٢١ی پووشپەڕی ١٤٠١ی هەتاوی، بەرپرسانی پلەبەرزی ئیسرائیلی ڕایانگەیاند کە لە سەفەری جەو بایدن، سەرۆککۆماری ئەمریکا و بۆ ئیسرائیل، هەردوو وڵات لە بەیاننامەیەکی ستراتیژیی هاوبەشی خۆیاندا لەسەر بەربەستەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران کە دەستی بە چەکی ناوکیی ڕانەگا ڕایانگەیاند کە لە هەموو هێزی نیشتمانیی خۆیان کەڵک وەردەگرن بۆ دڵنیابوون لەوەیکە ڕێژیمی ئێران بەهیچ شێوەیەک دەستی بە چەکی ناوکیی ڕانەگا.
لە درێژەی ئەو بەیاننامەیەدا هاتووە کە، ناوی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ڕیزی بەرنامە یەکەمەکانی کاری دەستووری هەر دوو وڵاتی ئیسرائیل و ئەمریکادایە و ئەو دوو وڵاتە سوورن لەسەر ئەوەیکە لە هەموو ڕێگە و ئامرزاێک کەڵک وەربگرن بۆ ئەوەیکە ڕێژیمی ئێران دەستی بە چەکی ناوکیی ڕانەگا، هەر لەو بارەوە بەرپرسێکی پلەبەرزی ئیسرائیلی کە بە تەواوی ئاگای لە دۆخی دوو لایەنی ئەمریکا و ئیسرائیل هەیە وتی: ڕێژیمی ئێران لە دانوستانە ناوکییەکان خەریکی یاری کردنە بۆ ئەوەی کات بکوژێ و دەیهەوێ بە درێژەدان بەو دۆخە دەرفەتی باشتری دەست بکەوی بۆ ئەوەی دەستی بە چەکی ناوکیی ڕابگا.