لە درێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان بەدژی ڕێژیم، ڕۆژی ڕابردوو پێنج کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی لە شارەکانی ئێران بەڕێوە چوو.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی هرانا، ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی پووشپەڕی ١٤٠١ی هەتاوی لە درێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان بەدژی دەسەڵاتی گەندەڵی رێژیم پێنج کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی لە شارەکانی ئێران وەکوو کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کۆمەڵێک لە خانەنشینکراوانی دابینکردنی کۆمەڵایەتیی لە شارەکانی کرمان، ڕەشت، ئیسفەهان و ڕامهۆرمۆز لە شەقامە سەرەکییەکانی شارەکانیان و کۆمەڵێک لە خوێندکاران وکارمەندانی زانکۆی پزیشکیی کاشان لە حەوشەی زانکۆکە بەرێوە چوو.
جێگەی ئاماژەیە کە خانەنشینکراوانی دابینکردنی کۆمەڵایەتیی لە یەکەمین ڕۆژی حەوتووی دابینکردنی کۆمەڵایەتییدا لە شاری کرمان،سپیپۆش ڕژانە سەر شەقامەکان و دروشمگەلێکیان بەدژی دەسەڵاتی ناکارامەی ڕێژیم دەوتەوە و بەرپرسانی ڕێژیم بەهۆکاری سەرەکیی بارودۆخی خراپی گوزەرانی خەڵکی ئێران دەزانن.