ئەندامێکی دڵسۆز بەڕابردووی حیزب لە شاری هەولێر کۆچی دوایی کرد.
بەپێی ڕاپۆرتی کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان ڕۆژی شەممە، ٢٥ ی بانەمەڕ کاک مستەفا عەبدوڵڵازادە، ناسراو بە مستەفای حاجی ساڵح لە شاری هەولێر کۆچی دوایی کرد.
مستەفای حاجی ساڵح لە دوای ڕووخانی رێژیمی پاشایەتی لە ساڵی ٥٧ ەوە پێوەندیی بە ڕیزەکانی حیزبی دێموکڕاتەوە کردو لە هەموو ماوەی ساڵانی ئەندامەتیی خۆیدا بە دڵسۆزییەوە ئەرکە پێسپێردراوە حیزبییەکانی جێبەجێ دەکرد.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان بەو بۆنەیە سەرەخۆشی لە بنەماڵەو کەسوکاری کاک مستەفای حاجی ساڵح دەکاو خۆی بە شەریکە خەمیان دەزانێ.