هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم لە ڕەشبگیرییەکی دیکە لە کوردستاندا هەشت هاوڵاتیی خەڵکی بانەیان دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگواستەوە.
ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٢٠ی پووشپەڕی ساڵی ١٤٠١ی هەتاوی هەشت هاوڵاتیی خەڵکی بانە بە ناوەکانی “جەعفەر زەریفی، زانا مێهری، محەممەد مەحموودزادە، ئارام ساڵحپوور، ڕەحمان ساڵحپوور، هادی مەحموودی، ئەحمەد حوسێن پوور و مەهدی نەورۆزی”، لە لایەن هێزە دژەمرۆییەکانی ئیتلاعاتی ڕێژیم جێگر لە شاری بانە، دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراونەتەوە.
جێگای ئاماژەیە کە هێشتا تۆمەتی وەپاڵنراوی ئەم هاوڵاتییانە لەلایەن ڕێژیمەوە بۆ بیانووی دەسبەسەر کرانیان نادیارە و بەدواداچوونی بنەماڵەکەشیان هێشتا بێئاکام ماوەتەوە.