دوو کۆڵبەر لە کاتی چوون بۆ کۆڵبەری لە سنووری “کێلێ” بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕێژیم بریندار بوون.
ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی پووشپەڕی ساڵی ١٤٠١ی هەتاوی ، دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی “ئاکۆ تەڵایی” خەڵکی گوندی “مەرخوز”ی سەقز و “ئەیووب جەوان پوور” خەڵکی شاری سەقز لە سنووری “کێلێ”ی شاری بانە بە تەقەی هێزەکانی ڕێژیم بریندار بوون .
شایانی باسە ئەم دوو کۆڵبەرە لەکاتی چوون بۆ کۆڵبەری دەکەونە بۆسەی هێزەکانی ڕێژیم و بە سەختی بریندار دەبن و بۆ چارەسەری پزشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی شاری بانە کراون.